riklam

یاداشتی خۆبه‌خشانی ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

کوردستان 08:22 PM - 2019-02-19
.

.

ژماره‌یه‌ك له‌خۆبه‌خشانی ته‌ندروستی سه‌ربه‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان وه‌ك كارمه‌ندی ته‌ندروستی هاتنه‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی گه‌رمیان، دواتر نوینه‌ری خۆبه‌خشه‌كان له‌گه‌ل یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌.


 له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا خۆبه‌خشان یاداشتی خۆیانیان دایه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان و داوایانكرد كه‌ وه‌كو كارمه‌ندی هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێن له‌و شوێنانه‌ی كه‌ماوه‌یه‌كی زۆره‌ وه‌كو خۆبه‌خش ده‌وامی تێدا ده‌كه‌ن.


لای خۆیه‌وه‌ یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڵێنی دا كه‌داواكارییه‌كانیان به‌شێوه‌ی نوسراو ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكرێت، هۆكاری دانه‌مه‌زراندنیشی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆبوونی  قه‌یرانی دارایی و ئومێدی خواست له‌ماوه‌ی داهاتودا ده‌رگای دامه‌زراندن بكرێته‌وه‌ تا خۆبه‌خشان و ئه‌وكه‌سانه‌شی كه‌ساڵانێكی زۆر چاوه‌ڕی دامه‌زراندنن دابمه‌زرێن.


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket