riklam

ئه‌مریكا كه‌ی ده‌كشێته‌وه‌؟ چه‌ند سه‌ربازی ده‌هێڵێته‌وه‌؟

08:08 PM - 2019-02-19
.

.

 

ته‌واوی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه‌ باس له‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، له‌سوریا، ئاماژه‌ به‌ مانگی نیسان ده‌كه‌ن، كه‌ به‌شی زۆری هێزه‌كانیان  به‌ره‌و عیراق ده‌كشێننه‌وه‌.


په‌نا بۆ ئه‌سه‌د نه‌به‌ن

به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا، هۆشداری به‌كورده‌كان ده‌دات، ئه‌گه‌ر بێتوو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ئه‌نجام بده‌ن، هاوكاریه‌ سه‌ربازیه‌كان راده‌گرێت.


جه‌نه‌ڕاڵ پۆل لاكێمێرا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش رایگه‌یاندوه‌:" بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له‌هاوكاریه‌ سه‌ربازیه‌كان له‌مه‌شق و پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كورده‌كان نابێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د ئه‌نجام بده‌ن".


مانگی نیسان ده‌كشێنه‌وه‌ 

 عه‌بدولكه‌ریم هاشم راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌مریكا ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه‌ كه‌ تاكو یه‌كی نیسانی داهاتوو ته‌واوی هێزه‌كانیان له‌ سوریا ده‌كشێننه‌وه‌".


رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان عیراق و ئه‌مریكا، به‌ناو خاكی عیراقدا تێده‌په‌ڕن".


باغوز ئازاد بكرێت ده‌ست پێ ده‌كات 

عه‌بدولكه‌ریم هاشم راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، باسی له‌وه‌شكردوه‌:"كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ به‌ته‌واوی باغوزو رۆژهه‌ڵاتی فورات  له‌داعش پاك بكرێته‌وه‌".


وتووشیه‌تی:" كه‌ هیچ شوێنێك به‌ده‌ست داعشه‌وه‌ نه‌مینێت ئه‌وانیش ده‌ست  به‌كشانه‌وه‌ ده‌كه‌ن".


باغوز له‌چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو ده‌كه‌وێت 

حیمۆ، چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی وتووه‌: داعش له‌كه‌متر له‌كیلۆمه‌ترێك گه‌مارۆ دراوه‌.


وتیشی: هه‌رچه‌ند به‌رگری هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌ڵاتن و داوای رێكه‌وتنیش هه‌یه‌.

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ چاودێری ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی داعش ده‌كه‌ن، كه‌ ئامانجی گه‌وره‌ن".

 

1500 سه‌رباز ده‌مێننه‌وه‌ 

مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌، رایگه‌یاندوه‌:" پێده‌چێت كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ هه‌زارو 500 سه‌رباز بمێننه‌وه‌".

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:" گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامی هه‌یه‌و تاكو ئێستا ده‌ست به‌كشانه‌وه‌ نه‌كراوه‌".



PUKmedia ئاماده‌كردنی: سامان یاروه‌یس 

 





 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket