riklam

سیبریا... بەفری ڕەش دەبارێت

جیهان 07:49 PM - 2019-02-19
.

.

بارینی بەفری ڕەش لە شارۆچكەیەكی سیبریا لە  روسیا نیگەرانی و توڕەیی دانیشتوانەكەی بەدوای خۆدا هێنا و بەرپرسانی وڵاتیان بەشكستخواردوو تۆمەتبار كرد.

لە شارۆچكەی كیمیرۆفۆی پیشەسازی چینێكی رەشی بەفر شەقام و گەڕەك و درەختەكانی داپۆشی، كە بەهۆی بەرهەمهێنانی خەڵوز و  پیسبوونی ژینگەوە ڕەنگی بەفرەكە لە سپیەوە گۆڕاوە بۆ ڕەش، دوای بارینی ئەم بەفرە ڕەشە دانیشتووانی ئەو شارۆچكەیە ترس و دڵەڕاوكێیان لێنیشتووە و ترسیان لە داهاتووی نەوەكانیان هەیە لەم ژینگە پیسەدا.

دانیشتوانی شارۆچكەكە پێیان وایە ئەو بەفرە ڕەشە بەهۆی زۆر بوونی كارگەكانی دروستكردنی خەڵوزەوە باریوە، ئاماژە بەوەش دەكەن كە چەند شارۆچكەیەكی تری  وەك بروركوبیفسك و لینینسك- كۆزنیتسكی و كیسلیۆفسك هەمان بەفری ڕەش گرتونیەتەوە.

دانیشتوانی یەكێك لە گوندەكان دەپرسێت:" ئایا ئەم بەفرە لە دۆزەخەوە هاتووە؟".

دانیشتووانی ناوچەكە پێیان وایە بەرپرسان كەمتەرخەم بوون لە پاراستنی ژینگەی شارۆچكەو دەوروپشتی، هەروەها نەیانتوانیوە هەوڵم و پیسی كە تێكەڵی هەوا بووە، پاك بكەنەوە، بۆیە ئەوە ئەنجامەكەیەتی كە بەفری ڕەش لە بری بەفری سپی و پاك دەبارێت.

 

PUKmedia  و/گۆران قادر

سەرچاوە:sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket