riklam

بێ یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بێ ئه‌نجام بوو

کوردستان 07:21 PM - 2019-02-19
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بێ یه‌كێتی، بۆ ده‌ستنیشانكردنی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، بۆ ده‌ستنیشانكردنی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر شێوازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی لیژنه‌ی یاسایی كه‌ به‌یه‌كێك له‌گرنگترین لیژنه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ژمارده‌كرێت، نه‌گه‌یشتنه‌ هیچ ئه‌نجامێك.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ به‌ پێویستی نه‌زانی ناوی بهێنرێت، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌بێ یه‌كێتی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی لیژنه‌كان ئه‌نجامنادرێت و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌وه‌ تێگه‌یشتوون ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی دوێنی ئه‌نجامیاندا نایانه‌وێت جارێكی دیكه‌ ئه‌نجامی بده‌نه‌وه‌، بۆیه‌ تا رازیكردنی یه‌كێتی و به‌شداریكردنی له‌په‌رله‌مان ناتوانرێت ئه‌و لیژنانه‌ دورستبكرێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket