riklam

دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا دەکەوێتە بواری جیبەجێکردنەوە

کوردستان 07:20 PM - 2019-02-19
.

.

دانانی سیستمی پێوەری زیرەکی کارەبا دەکەوێتە بواری جیبەجێکردنەوە و بڕی کارەبای زیاتر دەدرێت بەھاووڵاتیان.

محەمەد ئەمین ھەورامی وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رايگەیاند: لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمەوە بودجەی پێویست بۆ دانانی پێوەری زیرەک بۆ کارەبا تەرخان کراوە و بەچەند قۆناغێک ئەو سیستمە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە سەرەتاشدا لە مۆڵ و رێستۆرانت و ھۆتێلە پێنج ئەستێرییەکان جێبەجی دەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا وتیشی: دانانی سیستمی پێوەری زیرەک ھاوکارییەکی باشە بۆ وەزارەتی کارەبا و زیادکردنی بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا، ھەروەھا دادپەروەری لە دابەشکردنی کارەبا بەسەر ھاووڵاتیاندا دروست دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو پرۆژەیە تەرخان کردوە، بەپێی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەک پارەکە خەرج دەکرێت، پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا دەکەوێتە بواری جیبەجێکردنەوە.

PUKmedia كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket