riklam

راگەیەنراوێك لە سەعدی ئەحمەد پیرەوە

ی.ن.ک‌‌ 06:58 PM - 2019-02-19
.

.

لەبەر بەرژەوەندی گشتی خەڵكی كوردستان و بەرژەوەندی خەباتگێڕ و كادرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دڵسۆز بە ڕێبازی سەركردەی هەمیشە زیندوو لە ویژدان و بیرەوەریماندا مام جلال و پاش ڕاوێژكردن و وتووێژێكی زۆر لەگەڵ هەڤاڵانی یەكێتی لەسەرو هەمووشیانەوە بەڕێزی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێز (كۆسرەت ڕەسول علی) دەستلەكاركێشانەوەی خۆم لە ئەركی ووتەبێژی ڕەسمی حیزبمان لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پێشكەش كرد. لە كاتی بە ئەنجام گەیاندنی ئەركەكانم لەو پۆستەدا كاتێكی زۆر خۆشم بە هاوڕێیەتی كادیران و ئەندامان لە یارمەتیدەران و هاوڕێیانی ڕاگەیاندنكاردا بەسەربرد. بەڵام جێبەجێكردنی ئەركانم وەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی و بەرپرسیار لە پەیوەندییە گشتیەكانی یەكێتی كارێكی قورس بوو،  چونكە كاری لە ئاستی ئەنجامدانی ئەركەكان كردبوو، هەر یەكە لەو ئەركانە پێویستیان بە بوار و كاتێكی باش هەیە بۆ ئەوەی هیوا و ئاواتەكانی ڕۆڵەكانی گەلەكەم بەدیبهێنم. 

هیوادارم لەو ماوەیەدا بەشێك لەو هیوا و ئاواتانە بەدی بهێنم كە پۆستی ووتەبێژی رەسمی یەكێتی نیشتمانیم پێ سپێردرابوو، ئەو یەكێتیەی كە یەكێكە لە لایەنە سەرەكییەكانی دامەرزێنەری بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی كورد ، هیوادارم ئەو كەسەشی كە دوای من ئەو پۆستە وەردەگرێت سەركەوتنی زیاتر بەدەست بهێنێت كە كۆك بێت لەگەڵ ستراتیژیەت و ئاواتەكانی ڕۆڵەكانی یەكێتی. بەڵێنیش دەدەم لە هەر پێگە و پۆستێكدا بم ئەركەكانی خۆم جێبەجێ بكەن كە لەلایەن سەركردایەتی یەكێتیەوە پێم دەسپێردرێت و پەیمان دەدەن ئەوپەڕی هەوڵ و كۆششی خۆم بخەمە گەڕ بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندی  یەكێتی كە لەسەر ڕێبازی خەبات و تێكوشانی مامی نەمر جەلال تاڵەبانی .  

سەعدی ئەحمەد پیرە

ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی

بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەكان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket