riklam

بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان: بەردانەوەی ئاوی دووكان زیانی نییە

کوردستان 06:34 PM - 2019-02-19
.

.

بەهۆی زۆربوونی ئاو لەبەنداوی دووكاندا بۆماوەی 30 دەقیقە ئاوی بەنداوەكە بەردەدرێتەوە، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكانیش رایدەگەیەنێت، بەۆدانەوەی ئەو هیچ زیانێكی بۆسەر ژیانی هاووڵاتیان نییە.

ئەندازیار محەمەد تاهیر جەلال بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان راگەیاند: هەر وەك رۆژانی پێشوو كۆمپانیایەكی تایبەت كە بەرپرسە لە پاراستی سەلامەتی بەنداوەكە بۆ تاقیكردنەوەی دەرگاكانی بەنداوەكە دەرگایەكی بۆ 30 دەقیقە كردووەتەوە، ئەو بڕە ئاوەی بەو هۆیەشەوە بەردراوەتەوە كەمە و مەترسی نییە.

بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان دڵنیایشی دایە هاووڵاتیانی دانیشتووی ناوچەكانی خواروی بەنداوەكە كە هیچ مەترسییەك لەسەر ناوچەكانیان نییە وتیشی: لە كاتی زیادبوونی رێژەی ئەو ئاوەی لە بەنداوەكە بەردەدرێتەوە لە پێشدا هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە لە بوونی هەر مەترسییەك.

PUKmedia  گەلی كوردستان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket