riklam

وه‌زاره‌تی دارایی قه‌رزه‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه‌

ئابوری 05:54 PM - 2019-02-19
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به‌ نووسراوی ژماره‌ (1326) كه‌ له‌رۆژی 17ی شوباتی 2019 ده‌ریكردوه‌و ئیمزای رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی بارزگانی دیاریكردوه‌.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌، كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ له‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 20ی شوباتی 2019وه‌ ده‌ستپێده‌كات و ده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا قه‌رزه‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر كه‌ قه‌رزه‌كانیان نه‌گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌.

پێش قه‌یرانی دارایی، حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له‌ 750 ملیار دیناری وه‌ك قه‌رز به‌ بازرگانان داوه‌، به‌ڵام دواتر بڕیاریدا ئه‌و قه‌رزانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌و بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رجبكرێت، به‌ڵام تائێستا قه‌رزه‌كان بۆ حكومه‌ت نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

 

 

 

ده‌قی نوسراوه‌كه‌ به‌وێنه‌..

1darayi19-52.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket