riklam

سوپاسنامەیەك لە بنەماڵەی كۆچكردوو ناهیلە قادرەوە

پرسەنامە 05:23 PM - 2019-02-19
.

.

بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەبدوڵا زەنگەنە و خانەوادەی جەنابی كاك كۆسرەت ڕەسول عەلی سوپاسنامەیەك ئاڕاستەی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان دەكەن، لەپای بەشداریی كردنیان لە پرسە و رێوڕەسمی ناشتنی خوالێخۆشبوو ناهیلە قادر.

دەقی سوپاسنامەكە... 

بەناوی خۆمان و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەبدوڵا زەنگەنە و خانەوادەی جەنابی كاك كۆسرەت ڕەسول عەلی-یەوە، سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆمان ئاراستەی سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان، نوێنەرانی ڕێكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵگای مەدەنی، چین و توێژە جیاوازەكانی كوردستان، نوێنەرانی حزب و حكومەت و دانیشتوانی شارو شارۆچكە جیاوازەكانی كوردستان دەكەین، كە لە پرسەی خوالێخۆشبوو ناهیلە قادری دایكمان بەشدار و هاوخەممان بوون، چ بە بەشداری لە پرسەكەی مەراسیمی ناشتن و بەشداریتان پرسەكەی، بە بەشداریتان لەخەم و ناخۆشیتان كەم كردینەوە. لە دڵەوە سوپاسی خۆمانتان ئاراستە دەكەین.

پەخشان زەنگەنە

لەجیاتی بنەماڵەی كۆچكردوو

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket