riklam

له‌ فه‌ره‌نسا داوای پاراستنی رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت

جیهان 03:21 PM - 2019-02-19
.

.

رۆژی  14ی ئەم مانگە، پارتی سوشیالیستی فەرەنسا لە پەیامێکی رۆژنامەگەریدا پشتگیری خۆی دووبارە کردەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان ،ئەم  پەیامە  لەکاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمەریکا  بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی کرد لە چوارچێوەی  هاوپەیمانیەتی  جیهانیدا  دژی  داعش ، هه ر لەم  روانگەیەوە  پارتی سۆشیالیستی فەرەنسی نیگەرانی و خەمخۆری بۆ داهاتوویی رۆژئاوای کوردستان خستەڕوو، دوبارەیان کردەوە  کە هێزی دیموکراتی  سوریا  کە زۆربەیان  شەرەفانانی  کوردن  و سەلماندیان کە  هاوپەیمانن و بەوەفان  لە  خەباتیان دژی  تیرۆریستانی داعش, لەم سۆنگەیەوە پارتی سۆشیالیست لە خەمی داهاتویی رۆژئاوای کوردستاندیەو داوای پاراستنی کوردەکان دەکات.

لەلایەکی ترەوە لەو پەیامەدا  هاتوە, سەرەرایی ووتاریی سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر داعشدا کە ئەبێت بە هۆکاری دەستوبرکردن  لە  گێرانەوەی هێزەکانی  ئەمریکا لەناوچەکە, داعشیش هەتا ئێستا مەترسیەکی  بەردەوامە  لە  سووریا و لە عیراق, هەروەها  کێشانەوەی  هێزەکانی ئەمریکا  هۆکارێک ئەبێت بۆ  جموجۆڵ و پەلەکردنی  هێرشی لەشکری تورک کە تەنها  ئامانجیان  لەناوبردنی هێزوو  دەسەڵاتی مەدەنی کوردەکانە نەک هێزی  تیرۆریستی  داعش

بەرامبەر بە ترسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای چاوەران نەکراو, رەنگدانەوەی توندی ئەبێت لەسەر داهاتوی کوردەکانی  رۆژئاوای کوردستان  کە لە ئێستادا سوریا  لە پرۆسەی  گواستنەوەی دەسەڵاتدایە  هەر بۆیە پارتی سۆشیالیستی فەرەنسا داوا لەسەرۆکی فەرەنسا  ئیمانیول ماکرۆن و حکومەتی فەرەنسا ئەکات  .

یەکەم

ـ دابینکردنی ناوچەیەکی ئەمنی بە قەدەغەکردنی فرۆکەی جەنگی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کە پێویستە فەرەنسا بەتایبەتی و هاوپەیمانیانی ئەوروپا  بەگشتی ئەم ئەرکە بگرنە ئەستۆی خۆیان, بۆئەوەی نە تورکیاو نە رژیمی بەعسی سوریا نەتوانن ئەو ناوچانە بۆمباردومان بکەن.

دووهەم

ـ گرتنە ئەستۆی جدی پرۆژەی هێنانەدی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردەکان و دابینکردنی ئەمنیەتی سنورەکانیان لەگەڵ تورکیا, بۆئەمەش رێکخراوی نەتەوە  یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەتوانێت ئەم ئەرکە بگرێتە سەر شانی خۆیی و بە هەڵمەتەی گفتوگۆو دانسوداندن لە ژێر چاودێریی و رێگانیشاندانی خۆیدا  ئەنجام بدرێت .

لە کۆتایی ئەو پەیامە رۆژنامەگەریەدا  هاتوە, پارتی سۆشیالیستی فەرەنسا  پێی وایە  کە دەسەڵاتدارانی ئێستای تورکیا لە ئەنقەرە سەلماندیان کە حساب بۆ مافی گەلی کورد ناکەن و بە یەک چاو سەیریان ئەکات لەگەڵ تیرۆریستا هەر چەندە کە ئەوان هێزێکی دیموکراسی و ئازادیخوازن و بە پرۆسەی دیموکراتی هەڵبژێردراون, هەرەشەکردنی بەردەوامی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی رۆژئاوا چاوەڕوانی خراپتری لێئەکرێت لە لایەک و  هەروەها دروستکردنی خەتەری هەیە  بۆ هێزە سەربازیە تایبەتیەکانی فەرەنسا کە ئێستا بونیان هەیە لە سووریا لەلایەکی ترەوە.

بۆیە فەرەنسا ئەبێت پەلەبکات لەگەڵ هاوپەیمانە خۆبەخشەکانی ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەورووپا هەوڵەکانیان یەکخەن بۆ چاوەڕوان کردنی رەنگدانەوەی خراپ پاش ئەوەی ئەمریکا هێزەکانی لەو ناوچانە ئەکشێتەوە.

PUKmedia حەمە عوسمان/ فەرەنسا

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket