riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی: پابه‌ندی بڕیاره‌كانی سه‌ركردایه‌تی ده‌بین

ی.ن.ک‌‌ 03:10 PM - 2019-02-19
.

.

ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌و بڕیاریاندا، به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان نه‌كه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیارده‌دات یه‌كێتی به‌شداری په‌رله‌مان بكات.

 له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ مه‌كته‌بی سیاسی له‌هه‌ولێر كۆبوه‌وه‌و بڕیارماندا تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی راماننه‌سپێرێت به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان نه‌كه‌ین.

وتیشی: یه‌كێتی سووره‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 5ی شوبات، تا بڕگه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ناكات.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: فراكسیۆنی یه‌كێتی گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستان كردو تاوتوێی پێشهاته‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كرد.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket