riklam

مه‌شهه‌دانی رۆڵی سه‌رۆك كۆمار به‌رزده‌نرخێنێت

عیراق 02:09 PM - 2019-02-19
.

.

سه‌رۆك كۆمار د. بەرھەم ساڵح ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 19-2-2019 له‌ كۆشكى سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوزایكرد له‌ مه‌حمود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى پێشووتری ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق.

لەو دیدارەدا باس له‌ پێویستى تێپه‌ڕاندنى ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كانى نێوان لایه‌نه‌کان کرا  به‌پشت به‌ستن به‌ گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بۆ به‌دیهێنانى ئارامی و ئاسایش و زه‌مینه‌ خۆشکردن بۆ جێبه‌جێکردنی کارنامه‌ی حکومه‌ت به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ خزمه‌تگو زاری پێویست پێشکه‌شی هاووڵاتیان بکرێت.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا مه‌شهه‌دانى رۆڵ و هه‌وڵى به‌رچاوى سه‌رۆك كۆمارى به‌رزنرخاند  له‌ پته‌وكردنى پێگه‌ى عيراق له‌ رووى سیاسیه‌وه‌ هه‌روەها ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی سه‌رۆک کۆمار کرد له‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ كرانه‌وه‌ى عێراق به‌رووى وڵاتانى دراوسێ و جیهاندا.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار 

b11.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket