riklam

كورد داوای دادگایيكردنی داعشه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

جیهان 02:03 PM - 2019-02-19
.

.

کەناڵی فەرمی ئەڵمانیا ARD ئەمڕۆ 19ی شوبات لەڕاپۆرتێکدا سەبارەت بەو داعشانەی کەلەزیندانەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا زیندانیکراون بڵاویکردۆتەوە.

کوردەکانی سوریا پێشنیاریان کردوە ئەو داعشانە لەبەردەم دادگای نەتەوە یەکگرتوەکاندا دادگایی بکرێن, لەئەڵمانیاش گفتوگۆکان سەبارەت بەوەرگرتنەوەی ئەو داعشانەی کەهەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانین چربۆتەوە, ئەم کەیسەش لەدوای ئەوە جوڵێندراوە کەدۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا داوای لەئەوروپاکرد ئەو داعشە زیندانیکراوانەی هاووڵاتی ئەوروپین بگەڕیندرێنەوە ئەوروپاو بەتایبەتی ئەڵمانیاو دادگایی بکرێن.

ئەم داوایە ململانێیەکی نوێی ئەوروپاو سەرۆکی ئەمریکای بەدوای خۆیدا هێناو گفتوگۆی زۆری لێکەوتۆتەوە بەلام کوردەکانی سوریا ئەلتەرناتیفێکی تریان خستۆتە بەردەم نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دروستکردنی دادگایەکی تایبەتی ئەو داعشانەی لەشەری ناوخۆی سوریادا دەستگیرکراون و ئێستا لەزیندانی کوردەکانی سوریادان.

هەمانکات ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی ئاشکرایکرد تائێستا ئەڵمانیا وەلامێکی ڕاشکاوانەی بۆ داوای یەکینەکانی پاراستنی گەل نیە کەهێزەکانی سوریای دیموکرات بەڕێوەی دەبات و ئاماژەی بەلێدوانی وتەبێژی ئەو هێزانە "مستەفا بالی"داوە لەباکوری سوریا کە پێیوایە زەمینەی دادگاییکردنی ئەو داعشانە نیە لەسوریا بۆیە دەکرێ ئەو پرۆژەیە لەژێر سەرپەرشتی  نەتەوە یەکگرتوەکاندا ببێتە مایەی ڕەزامەندی هەموو لایەک.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە هێزەکانی سوریای دیموکرات 1300 داعشی دەولەتی تیرۆرستی ئیسلامیان دەستگیرکردوە کەهەڵگری ڕەگەزنامەی بیانین لەناویاندا ژمارەیەکی زۆری ئەوروپی و بەتایبەتی ئەڵمانین.جگە لەژمارەیەک داعشی عێراقی.. لەڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە هێزە کوردیەکان ئێستا بەرەو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدژی دوایین مۆڵگەی داعش ڕۆشتوون و لەپانتاییەکی تەسکدا ئابڵوقەیان داوون و ژمارەی ئەو داعشانەش کەلەو مۆڵگەیەدا ماون بە 500 داعش مەزەندەکرێ کەزۆربەیان بیانین.

لەڕووی یاساییەوە گەڕانەوەی ئەو داعشانە بۆ ئەڵمانیا رێگەپێدراوە بەلام بەرلین پێی وایە ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ئەوەی ترامب داوای دەکات کارێکی ئاسان بێت.

لەئەڵمانیا پارتی چەپ وسەوزەکان داوا دەکەن ئەو داعشە دەستگیرکراوانە کەهەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانین و لەزیندانەکانی باکوری سوریادان بگەڕێندرێنەوەو بەرپرسیارێتیان هەڵگیرێت.بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی سەوزەکان "ئومید نوریبور"بەرۆژنامەی "باساوە نۆیە پرێسە"ی وتوە ئەم پرۆسەیە لەڕووی یاساییەوە ئامادەباشی دەوێت بەشێوەیەک کەبتوانین مامەڵە لەگەڵ تاوانەکانی جەنگی سوریاو عێراق دا بکەین.پسپۆڕێکی کاروباری ناوخۆی پارتی یەکێتی دیموکرات مەسیحی "ئارم شوستر" بە کەناڵی ARD وت ئێمە پێویستیمان بەبەڵگە هەیە..وەزیری ناوخۆی هەرێمی بایەریش پیشنیاریکردوە ئەو داعشانەی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانین ڕەگەزنامەی ئەڵمانیان لێ بسەندرێتەوە ئەمەش بۆ ئەوەیە کەچیتر نەتوانن لەڕووی یاساییەوە بگەڕێنەوە ئەڵمانیا.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

 

 

 

 

 

3.bmp

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket