riklam

قسه‌ قسه‌ ئه‌هێنێ

بابەتی گۆڕاو 01:06 PM - 2019-02-19
.

.

قسه‌ قسه‌ ئه‌هێنێ

زه‌لامێكى هندى له‌ مه‌حكه‌مه‌ شكاتى له‌ دایك و باوكى كردووه‌ چونكه‌ هێناویانه‌ته‌ دنیاوه‌. دنیا پێچى مێزه‌رێكه‌. مێزه‌رێك به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ى عۆمى یه‌ك بكات به‌ مه‌لا. مه‌لا ئه‌وسا زۆربه‌یان شاعیر بوون. شاعیر له‌ زه‌مانى مامه‌ شێخ ره‌زادا زۆر بوون. زۆر وتن هه‌ر قورعان خۆشه‌. خۆشى ئێستا ناوى كچه‌. كچ له‌ فه‌یسبوكدا زۆربه‌یان كوڕن. كوڕى ئه‌م زه‌مانه‌ مایه‌ى ده‌ردى سه‌رییه‌ بۆ باوكى. باوك به‌ مه‌عاشێك ده‌ره‌قه‌تى مه‌سره‌فى ماڵ نایه‌ت. ماڵ له‌ خۆیدا نى یه‌ كه‌چى میوان رووى تێئه‌كات. روو به‌عزه‌جارێ زۆر قایمه‌. قایم ناوقه‌دى قایمقامه‌. قایمقام جاران گونى گوندارى ده‌رئه‌هێنا. ده‌رهێنان له‌ شانۆگه‌رییا زۆر موهیمه‌. موهیم ئه‌مڕۆ پاره‌یه‌ نه‌ك ئه‌خلاق. ئه‌خلاق له‌ سیاسه‌تدا نه‌وعێكه‌ و جیاوازه‌ له‌ ئه‌خلاقى بازاڕ. بازاڕ ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ داینه‌مۆى سیاسه‌ته‌. سیاسه‌ت ئێستا خه‌ڵك دڵى لێى تێكه‌ڵ دێت. دڵ به‌حسابى په‌ندى پێشینان بێ ئاوێنه‌ى دڵه‌. ئاوێنه‌ ناوى جه‌ریده‌یه‌كى ئه‌هلى بوو. ئه‌هلى یانه‌یه‌كه‌ مونافیسى زه‌مالیكه‌. زه‌مالیك مه‌شهورترین تیپى فتبۆڵێنى میسره‌. میسر ئێستا له‌دواى ئیماراته‌وه‌ ئه‌ڕوات. ئیمارات به‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه‌یه‌. بنه‌ماڵه‌ خه‌ریكه‌ دنیا قووت ئه‌دات.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket