riklam

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ قاهیره‌ روویدا

جیهان 12:56 PM - 2019-02-19
.

.

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ ناوه‌ندی شاری قاهیره‌ روویدا و به‌هۆیه‌وه‌  2 ئه‌فسه‌ر و 4 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی میسر كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.

میدیاكانی میسر بڵاویانكرده‌وه‌ شه‌وی رابردوو 18-2-2019 تیرۆریستێك له‌ ناوچه‌ی جه‌مالییه‌ی ناوه‌ندی شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌ و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌شه‌وه‌ 2 ئه‌فسه‌ر و 4 ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی میسر كوژراون و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.

 ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی میسر ناوبه‌نا و ئۆپراسیۆن له‌ دژی شانه‌ تیرۆریستییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ تایبه‌تیش له‌ ناوچه‌كانی باكووری سینا كه‌ به‌ مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی گرووپه‌ تیرۆریسته‌كان له‌ میسر ده‌ژمێردرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket