riklam

لیدا، به‌بیانووی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی كوژرا

ژنان‌ 08:46 AM - 2019-02-19
.

.

له‌شاری مهاباتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان به‌بیانووی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ كوژرا.


به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌   17-2-2019  كچێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵانی خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌ ناوی ”لیدا ئه‌حمه‌دزاده‌“ به‌ ده‌ستی باوكی كوژراوه‌.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" دوای به‌دواداچوونه‌كانی هه‌نگاو ده‌ركه‌وت كه‌ ناوبراو به‌ بیانووی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ كوژراوه‌".


رێكخراوه‌كه‌ له‌راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:"  باوكی لیدا به‌ ناوی ”ڕه‌زا“ دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ كچه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی هه‌یه‌، كاتژمێر 8:30 ده‌قیقه‌ی به‌یانی نه‌یهێشتووه‌ بڕوات بۆ خوێندنگاو به‌ چه‌كی تاپڕ كوشتوویه‌تی.

 

ئه‌مه‌ دووه‌م حاڵه‌تی كوشتنی كچانه‌ به‌بیانووی خۆشه‌ویستی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له‌سنوری مهابات.


PUKmedia  سه‌رچاوه‌: رێكخراوی هه‌نگاو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket