riklam

پارتی دەرگای بۆیەکێتی خستە سەرپشت

بیروڕا 12:18 AM - 2019-02-19
.

.

هەڵبەت ئەوەی دەستی یەکێتی گرتبوو لەبەرانبەر جێبەجێکردنی پلانی دووەم(B) تەحەفوزکردن بوو بە چاککردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ پارتی بەتایبەت دوای ڕووداوەکانی ۱٦/ئۆکتۆبەروو  بردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار لەڕکابەرەکەی کەپارتی بوو. یەکێتی مەبەستی بوو پلانەکانی ڕاگرێت بۆ خاوکردنەوەی گرژی و دڵشکاندنەکەی پارتی .


پارتی چۆن دەرگای خستەسەرپشت؟

پارتی بەکۆبوونەوەی ۲/۱۸پەرلەمانی کوردستان و دانانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگر و هەروەها سەرۆکی حوکمەت و هەرێم بەتەواوی هاوسەنگی تێکداو ئێستا حاکمی موتڵەقەو حوکمەت لای ئەوە هەڵبەت (گۆڕان لەداهاتوودا دەزانێت چۆن بوو بەبەشێک لەیارو سیناریۆکەو چۆن تەواوی ئیرادەو خواستی خستە بۆتەکەی پارتییەوە و حوکمەتی بەهەموو ماناوە بەخشییە پارتی؟)

بەم هەنگاوە یەکێتی دەسکراوە دەبێت لەجێبەجێکردنی پلانی دووەمی  کە هێزی خۆی لەبەغدا جەم دەکات و بەپشتیوانی سەرۆککۆمارەکەی ڕووکاری یاسایی دەگرێتەبەر و بێ پارتی پارێزگاردادەنێت و ڕەوشی کەرکوک ئاسایی دەکاتەوە..


قەڵەمڕەوییەکەی یەکێتی خاوەنداری پێدرا

بەچوونی گۆڕان بۆلاسەنگی پارتی بەیەکجار قەڵمڕەوییەکەی بۆیەکیێتی چۆڵکرد و خاوەندارییەتی دایەوە بەخاوەنەکەی ڕابردووی کەیەکێتییە گۆڕان ناتوانێت وەک ڕابردوو خاوەن ماڵ و بەشێک بێت لە بەڕێوەبردنی زۆنی سەوزی تۆخکراوە

دوای ئاسایی کردنەوەی کەرکوک چی دەبێت؟

دوای ئەوهەنگاوەی یەکێتی و دانانی پارێزگاری کەرکووک کەدەکرێت پارتیش ئاگاداربێت  لەم هەنگاوەی یەکێتی ئەوکات دووبارە هەوڵی چاککردنەوەی پەیوەندییەکان دەدرێت (سەرۆکی ئێستای پەرلەمان کاتییە بەڕێککەوتنی یەکێتی وپارتی  لادەبرێت و یەکێتی کاندیدی دەبێت) 

ئایا دوو ئیدارەیی دەبێت؟

خۆی ئێستا ساحەی قەڵەمڕەوی یەکێتی چۆڵکراوە ئێستا گۆڕان لەقەڵەمڕەوی پارتییە ناڕاستەوخۆ  تەحەکم کردن بە زۆنی سەوز بەم هەنگاوەی پارتی وگۆڕان دراوەتەوە بەیەکێتی زووە بۆ ئەوەی بڵێین تەواو دوئیدارەییە بەڵام ڕواڵەتەن بەڵێ و پارتی لەم زۆنە بەن نابڕێت و یەکێتیش لەڕێگەی بەغدادەوە کەرکوک لەحیم دەکات بەزۆنەکەیەوە لەوڕێگەوە کێشەکانی چارەدەکات دواجار پارتی دەبێت بێتەوە سەر هێڵەگشتییەکەو لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوێتەوە و کۆبوونەوی ۲/۱۸نەوعەنما بێ عەملی دەبێت و هەڵدەوەشێتەوەو سەرۆکی پەرلەمان دەدرێتەوە بەیەکێتی 

بەم سیناریۆیە کێشەی کەرکوک و هەرێم و بەغداش چارەسەردەبێت کاتێک هەردوولا پلانی  دووەمیان کۆتایی هات ئێستا پارتی پلانی دووەمی جێبەجێکرد و نۆرەی پلانی دووەمی یەکێتییە.


PUKmedia دەلیل جمال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket