riklam

بزوتنەوەی گۆران دەیتوانی چی بکات!

بیروڕا 12:09 AM - 2019-02-19
.

.

ئەمرۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا پێویستبوو کاربەدەستانی گۆران بابەتیانە مامەڵەیان لەگەل دۆخەکەدا بکردایە، لەگۆشەنیگای ھەستکردن بەبەرپرسیارێتی، ھەڵوێستی ئەرێی و نیشتیمانیان پێشکەش بکردایە! دەکرا لەبری بەشداری کۆبونەوەکە نێوەنگری نێوان پارتی و یەکێتی بن و بەم ئەکتەش لەبری توانج و پیلار نارازی شەقامیان رادەکێشت بەلای خۆیاندا!


ئەرگومێنتی باش بەدەست پەرلەمانتارەکانەوە بوو لەوەی بتوانن پارسەنگی نێوان (ی ن ک) و (پ د ک) راگرن و کۆبونەوەکە بۆ کاتێکی تر دوابخرێ تا ئەوەندەی رێکەوتن و لێکتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان لایەنە سیاسیەکاندا بەتایبەت ھەردوو براوەی ھەڵبژاردنەکان دروست دەبوو. 


یەکێتی لە کاتی رێگریکردن لە سەرۆکی پێشوی پەرلەمان تا سەروبەندی کڵۆمکردنی دەرگای پەرلەمان لەگەل بزوتنەوەی گۆران تەماسێکی باشی ھەبوو، بەھۆی باشی ھەڵوێستەکانی دەوترا بووە بە پاشکۆی گۆران!

 بێویژدانیە گەر ھەڵوێستی ئەوێ رۆژێی یەکێتی بەرزنەنرخێنرێ و بە ئینصافەوە باس لە ئامادەنەبوونی بەرپرسانی یەکێتی لە پڕکردنەوەی پۆستە وەزارییەکانی گۆراندا نەکرێ، سەرباری ئەوانەش لە یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمدا پالپشتێکی مەعنەوی باشی گۆران بوون، نزیکی ئەو دوو ھێزە گەشت بوو بەرادەیەک یوسف محمد بە یەک میتۆد و وەک سەرۆکی ھەردوو فراکسیۆن کۆبونەوەی بە پەرلەمانتارەکانی کەسک و نیلی دەکرد!


گۆران دەرگیری ھەڵەیەکی ستراتیجی بوو، وێرای ئەوەش ناحەقیەکی گەورەیان دژ بە رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەنجامداو رێکەوتنی دەباشانیشیان بەبنبەست گەیاند!

خولاصە، بزوتنەوەی گۆران لە ھەلبژاردنی داھاتوودا باجی قورسی ھەڵوێستی (١٨)ی شوبات دەدا ئەمڕۆش ھاوشێوەی رۆژە رەشەکانی تر مێژوو باسی دەکات. لەخراپترین دۆخدا گۆران دەیتوانی ھاوشێوەی کۆمەڵ و یەکگرتوو لانی کەم بەشدار نەبێت لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا !.

 

PUKmedia کاروان عەلی شامار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket