riklam

ئیتر ده‌ستى لێ بشۆ

بابەتی گۆڕاو 07:36 PM - 2019-02-18
.

.

ئیتر ده‌ستى لێ بشۆ
به‌عزه‌ مامۆستایه‌كى ئاینى باس له‌ نیشانه‌كانى ئاخرزه‌مان ئه‌كه‌ن و هه‌ندێ خه‌ڵكى دنیادیده‌ش ئه‌ڵێن ئه‌م وه‌ڵامانه‌ى خواره‌وه‌ مه‌عناى وایه‌ وه‌زعه‌كه‌ لێ بۆته‌وانێ و ئیتر ده‌ستى لێ بشۆ:
× دائیره‌ى كاره‌با: خوشكێ گیان به‌خوا ئه‌وه‌ى خۆشمان بڕاوه‌.
× كاربه‌ده‌ستى په‌روه‌رده‌: شوه‌یفات باشتره‌، مناڵه‌كه‌ى خۆم له‌وێ یه‌.
× باوك: ده‌ى كچم دره‌نگه‌، با بچین بۆ نێرگه‌له‌ كێشان.
× مه‌لاى سه‌له‌فى: قوربان گیان ئه‌و كابرایه‌كى یه‌كگرتووه‌، نوێژى له‌دواوه‌ دروست نى یه‌.
× مه‌كته‌ب سیاسى حیزبى...: به‌خوا ئه‌مجاره‌ش مه‌گه‌ر پارتى خێرێكمان پێ بكات.
× مامۆستا (به‌ته‌له‌به‌): یه‌كێكتان تۆزێ وه‌حده‌م بۆ بنێرێ زه‌رورم.
× موحاسیبى خه‌سته‌خانه‌ى ئه‌هلى: بیل زه‌بت نازانم، به‌س ئه‌ڵین سه‌ندیكاش به‌شى تیا هه‌یه‌.
×حیمایه‌: ئه‌له‌و گه‌وره‌م. بێ خه‌م به‌ ده‌عباكه‌م ره‌وانه‌كرد.
× هه‌ڤاڵ: به‌قورعان ناوێرم پێى بڵێم ئه‌ترسم ئه‌ویشیان كڕیبێ.
× دوكاندار: به‌ڵێ ته‌ڵه‌ى مشكه‌، به‌ڵام نایگرێ.
× قیر: بیست ساڵه‌ له‌م جاده‌ ئه‌مكڕێنن و ئه‌مكه‌ن به‌ جاده‌یه‌كى تره‌وه‌.
× گرنگترین هه‌واڵ: بۆ چاره‌سه‌رى پزیشكیى، كه‌رێك ره‌وانه‌ى ئه‌مریكا كرا.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket