riklam

ئێران ..ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی زاهدان ده‌ستگیرده‌كرێن

جیهان 06:08 PM - 2019-02-18
.

.

سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی پارێزگای سیستان و بلوجستانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئێرانی راگه‌یاند.

به‌شی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگه‌یاندوه‌:" سه‌ربازگه‌ی قودس، به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری، توانیویانه‌ له‌ناوچه‌كانی سه‌روان و خاش له‌سنوری سیتان و بلوجستان، ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند مۆڵگه‌یه‌ك و شوێنی نهێنی تیرۆرستان بگرن".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیان تێدابووه‌، كه‌ كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی سه‌رپاسێكی سوپای پاسدارانیان له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان خاش – زاهدان ئه‌نجامدابوو".

هه‌فته‌ی رابردوو، ئۆتۆمبێلێك به‌ پاسێكی سوپای پاسدارانی ئێران ته‌قێنرایه‌وه‌و 27 سه‌رباز كوژران و 13ی تریش برینداربوون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket