riklam

كورده‌كانی سوریا: زیندانیه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌وروپیه‌كان ئازاد ناكه‌ین

جیهان 06:03 PM - 2019-02-18
.

.

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، داوایكرد له‌ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر زیندانیه‌ ئه‌وروپیه‌كانی داعش وه‌رنه‌گرنه‌وه‌ ئازادیان ده‌كه‌ن، كورده‌كانی سوریا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌.

عه‌بدولكه‌ریم عومه‌ر هاوسه‌رۆكی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاندوه‌:" نزیكه‌ی 800 زیندانی كه‌به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌وروپین و له‌ریزه‌كانی داعش شه‌ڕیان كردوه‌، له‌ناو زیندانه‌كاندان له‌رۆژئاوای كوردستان".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و زیندانیانه‌ ئازاد ناكرێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشبكرێته‌ سه‌ریان ئه‌گه‌ری هه‌ڵاتنیان هه‌یه‌".

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌:"ئه‌و زیندانیانه‌ وه‌ك بۆمبی ئاماده‌كراون".

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌:" هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 700 ژن و 1500 منداڵی داعش له‌كه‌مپه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕڤاناندان".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket