riklam

پەرلەمانتارانی گۆڕان دەنگیان بەكاندیدەكانی پارتیدا

کوردستان 05:20 PM - 2019-02-18
.

.

پەرلەمانتارانی گۆڕان لەكۆبوونەوەی پەرلەماندا دەنگیان بەسەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستاندا كە كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون.

بزوتنەوەی گۆڕان لە 17ی شوباتدا رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان پەسەندكردو لەپیرمامیش ئیمزاكرا، بەپێی بڕگەیەكیش پەرلەمانتارەكانیان پابەندكراون دەنگ بەكاندیدەكانی پارتی لەحكومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم بدەن.

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ 18ی شوباتی 2019ی پەرلەمانی كوردستان فراكسیۆنی گۆڕان دەنگیاندا بەهەریەك ڤالا فەرید كاندید پارتی بۆ سەرۆكی كاتی پەرلەمان و هێمن هەورامی كاندیدی پارتی بۆ جێگری سەرۆكی پەرلەمان و مونا قەهوەچی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان.

دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەكەی پەرلەمانیش، ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سوپاسی هاوپەیمانەكانمان دەكەین كە هاوكارمان بوون لەسەرخستنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان.

دەنگدانی فراكسیۆنی گۆڕان بەكاندیدەكانی پارتی بۆ دەستەی سەرۆكایەتی لەكاتێكدایە، كە هیچ كام لەپۆستەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان پشكی گۆڕانی تێدا نیە.

پێشتر لە 12ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2015دا، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەخولی چوارەمدا كە یوسف محەمەد لەپشكی گۆڕان بوو، بەبڕیاری سیاسی پارتی لەبازگەی پردێ رێگەی پێنەدرا بگەڕێتەوە هەولێرو تەواوی وەزیرو بەرپرسەكانیشیان هەر لەلایەن پارتییەوە لەحكومەت دەركران.

PUKmedia تایبەت   

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket