riklam

گەلەرییەک لە شارەزوور کرایەوە

ئەدەب وهونەر 04:10 PM - 2019-02-18
.

.

سەرلە بەیانی ئە مڕۆ دوو شەممە لە بینای ڕۆشنبیری هونەری شارەزوور بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتی حیزبی و حکومی و هاوڵاتی گەلەری تابلۆی وینەکێشان لە شارەزوور کرایەوە.

عومەر جەمیل سەرپەرشتیاری گەلەری بە PUKmedia ڕاگەیاند: ئەم گەلەرییە لە مانگی چواری ساڵی 2017 دەستمان بەکارکردووە بۆ ماوەی 2 ساڵ کارمان تێدا کردووە، لەم کارەدا بەڕیوبەرێتی هونەری شارەزور پاڵپشت و هاوکاربوون زۆر بۆ تەواوبونی کارەکە بۆ دابینکردنی شوێنی کارکردن، دواتر لەگەڵ چەند هاوڕێیەک دەستمان بەئیشکردنی ئەم گەلەرییەکرد، ئامانجیشمان لە دروستکردنی ئەم گەلەرییە ئەو بۆشاییە گە ورەیە بوو کەلە قەزاکەدا هەبوو، بۆ پیشاندانی کارە هونەرییەکانی و ناساندنی هونەرمەندانی قەزاکەو دەوربەری.

م.عەبدولڕەحمان تاوگۆزی شاعیر بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: سنوری قەزای شارەزور پڕە لەکاری جوان و ناوازەو کەسانی بەهرەمەند لەبوارە جیاجیاکاندا، هیوادارم هاوکارو پاڵپشتیان بکرێت بۆئەوەی ئەوانیش کارەکانیان پیشانبدەن، کردنەوەی گەلەرییەک ئەبێتە هۆی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە لەناو قەزاکە هەبووە لە ماوەی پیشوودا.

PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان: شارەزور

١٢ (5).jpg

١٢ (2).jpg

١٢ (4).jpg

١٢ (1).jpg

١٢ (6).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket