riklam

یه‌كێتی بڕیاره‌ گرنگه‌كه‌ی دا

ی.ن.ک‌‌ 03:58 PM - 2019-02-18
فۆتۆ: ئەرشیف

فۆتۆ: ئەرشیف

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دوابڕیای خۆیدا كە تا رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی ئیمزا نەكرێت وپرسی هەرێم و كەركوك و بەغدا یەك پاكێج نەبێت  بەشدای كۆبوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت نەكات.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی، لەبارەی دوا بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەركردایەتی یەكێتی لەسەر هەمان بڕیاری پێشووی سورەو بەردەوامە.

وتیشی: بەڕێكەوتنی سیاسی هەمەلایەنە لەگەڵ پارتی دەچینە پرۆسەی بەشداریكردن لەپێكهێنانی حكومەت و دانیشتنی پەرلەمان، بۆیە  بەبێ ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت ناكەین.

وتەبێژی یەكێتی ئەوەش وت: رێككەوتنەكە لەپێناو خەڵكی كوردستان و بەشداری كاریگەری لایەنەكانە، بۆ هەموو هەڵوێستێكیش هەنگاوی خۆمان دەبێت.

ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كە باس لە نەبوونی یەكڕیزی لەناوخۆی یەكێتی دەكەن، وتی: هیچ كاتێك وەك ئەمڕۆ یەكێتی یەكڕیزو یەكهەڵوێست نەبووە.

لەتیف شێخ عومەر ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كێشەیان لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەبێت، رایگەیاند: بابەتی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان بەچەند دەقیقەیەك یەكلادەبێتەوە.

 PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket