riklam

یەكێتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو بایكۆتی پەرلەمان دەكەن

کوردستان 03:47 PM - 2019-02-18
.

.

لەدوای فراكسیۆنی یەكێتی، هەریەك لەفراكسیۆنی بەرەو ئیسلاح و كۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر  دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی راگەیاندو بایكۆتی دەكەن.

فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەامنی كوردستان كە خاوەنی 21ی كورسی و فراكسیۆنی بەرەو ئیسلاح كە خاوەنی 5 كورسییەو فراكسۆنی كۆمەڵیش كە خاوەنی 7 كورسییە، بەشداری لەهەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەماندا ناكەن.

یەكێتی پێداگری لەسەر پاكێجی خۆی دەكاتەوە كە پرسی هەرێم و كەركوك و بەغدای پێكەوە گرێداوەو خاڵی ناكۆكیش لەگەڵ پتری پرسی یەكلاكردنەوەی پارێزگای كەركوك و ئاسایكردنەوەی دۆخی شارەكەیەو تائێستا پارتی رازی نییەو یەكێتیش باكیۆتی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستانی كردو ئێستاش ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەكۆبوونەوەیەكی گرنگدایە.

پێش دەستپێكردنی كۆبوونەكەش، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دوا بڕیاری یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت لەلێدوانێكیدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند: بڕیاری سەركردایەتی یەكێتی جێبەجێكردنی رێككەوتنی 5ی شوباتی 2019ی نێوان یەكێتی و پارتییە، هەركاتێك بەندەكانی بەتایبەت دانانی پارێزگار بۆ كەركوك و لەپشكی یەكێتی جێبەجێكرا ئەوا ئەوكاتە بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان و پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت دەكەین.

 راشیگەیاند: لەمەودوا یەكێتی دەیەوێت بەپێی رۆڵی مێژووی خۆی لەحكومەت و دەسەڵاتدارێتی كوردستان و هەموو جومگەكاندا جێبەجێ بكات.

دوای دەستپێكردنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستانیش، شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی ئیسلاح لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەتەلاری پەرلەمان رایگەیاند:ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو بریاری ئۆپۆزسیۆن بونمانداوەو ئامادە نین دەنگ بەهیچ كاندیدێك بدەین بدەین بۆ سەرۆكایەتی و كە ئەركی دیاریكردنی ئەو دەسەڵاتەیە كە ئێمە لەدژی ئۆپۆزسیۆن دەبین.

هەروەها عەبدولستار مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند : ئەگەرچی بەشداری كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان دەكەین، بەڵام دەنگ بەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نادەین. 

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket