riklam

یەكێتی دوا هەڵوێستی خۆی راگەیاند

ی.ن.ک‌‌ 03:19 PM - 2019-02-18
.

.

یەكێتی رایدەگەیەنێت: تا پرسی پارێزگاری كەركوك یەكلانەكرێتەوە بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت ناكەن.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دوا بڕیاری یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەت لەلێدوانێكیدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند: بڕیاری سەركردایەتی یەكێتی جێبەجێكردنی رێككەوتنی 5ی شوباتی 2019ی نێوان یەكێتی و پارتییە، هەركاتێك بەندەكانی بەتایبەت دانانی پارێزگار بۆ كەركوك و لەپشكی یەكێتی جێبەجێكرا ئەوا ئەوكاتە بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان و پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت دەكەین.

وتیشی:  تائێستا هیچ گرەنییەكمان وەرنەگرتوە كە پارتی پابەندبێت بەجێبەجێكردنی بەندەكانی رێككەوتنی 5ی شوباتەوە بەتایبەت پرسی پارێزگاری كەركوك، بۆیە دوا بڕیاری یەكێتی ئەوەیە تا گرەتنی وەرنەگرین بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت ناكەین.

وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند: یەكێتی لەكابینەكانی پێشتردا بەشدارێكی كاریگەری هەبووەو هۆكاری سەقامگیری كوردستان بووە، بۆیە یەكێتی دەیەوێت بەزوترنی كات حكومەت پێكبێت و كارەكانی دەسپێبكات، بەڵام یەكێتی و هێزو لایەنەكان لەبڕیاری هەرێمدا بەشداربن و ئەوەش بەرێكەوتن یەكلابكرێتەوە.

راشیگەیاند: لەمەودوا یەكێتی دەیەوێت بەپێی رۆڵی مێژووی خۆی لەحكومەت و دەسەڵاتدارێتی كوردستان و هەموو جومگەكاندا جێبەجێ بكات.

لەبارەی پرسی كەركوكیشەوە، وتی:  گرنگی كەركوك بۆ یەكێتی گرنگی كەركوكە بۆ كوردستان، گرنگی یەكێتییە بۆ خەڵكی كوردستان هەروەها بۆ كەركوكییەكان، سەرەڕای ئەوەش پەیوەندییەكی تایبەت لەنێوان یەكێتی و كەركوكدا هەیە بەدرێژایی خەباتی دەیان ساڵەی رابردوو، یەكێتی شتێمی سەیری نەوتوە، زۆرینەی دەنگی كەركوكی هێناوە كە شەشە كورسییە، بۆیە مافی خۆمانە پۆستی پارێزگارمان هەبێت.

PUKmedia تایبەت فۆتۆ: گۆران قادر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket