riklam

فراكسیۆنی یەكێتی:بەبێ رێككەوتن بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان ناكەین

ی.ن.ک‌‌ 02:02 PM - 2019-02-18
.

.

بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند: بەبێ رێككەوتنی یەكێتی و پارتی وەك فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ناكەن.

بێگەر تاڵەبانی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: كوردستان پێویستی بەڕێككەوتنی نێوان لایەنەكانە، یەكێتیش لەگەڵ پارتی لەگفتوگۆو راوێژدایە بۆ ئەوەی بگەینە رێككەوتن.

وتیشی:  ئەو رێككەوتنی لە 5ی شوباتی 019دا دوای دانوستانی چڕوپڕ لەنێوان یەكێتی وپارتیدا لەسەری كراوەو ئەو خاڵانەی تائێستا یەكلانەبوینەتەوە لەسەری ئەمڕۆ رێكەوتنی لەسەر بكرێت ئەوا بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكەین، بەڵام ئەگەر نەگەینە رێككەوتن ئەوا وەك فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەكە ناكەین.

لەبارەی خاڵە ناكۆكەكانیش، بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند: ئەو خاڵەی تایەبتە بەرپرسی پارێزگاری كەركوك تائێستا یەكلانەكراوەتەوە، بەڵام ئومێدمان زۆرە بگەینە رێككەوتن.

PUKmedia تایبەت   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket