riklam

به‌تۆمه‌تی دزیكردن پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 01:29 PM - 2019-02-18
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی پێنج تۆمه‌تباری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سیته‌ك و چوارتاوه‌ راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، شه‌وی هه‌ینی 15-2-2019 هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سیته‌ك به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی چوارتا سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد به‌ناوه‌كانی (س. م)، (ع. س)، (ق. ح) كه‌هه‌ستابوون به‌دزینی كابینه‌یه‌ك، وه‌ له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون، ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر كابینه‌كه‌دا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هێزی پۆلیسی سلێمانی و بنكه‌ی پۆلیسی چوارتا دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد به‌ناوه‌كانی (ش. ر)، (ه. م) كه‌ به‌فێڵ مه‌ڕوماڵاتیان له‌ هاووڵاتییان كڕیوه‌و پاره‌یان پێنه‌داون، له‌ ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

11111111111111111111111.jpg

222222222222222222222222222.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket