riklam

وته‌بێژی یه‌كێتی: سورین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی 5-2-2019

ی.ن.ک‌‌ 01:16 PM - 2019-02-18
.

.

وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان پابه‌ندی رێكه‌وتنی 5-2-2019، نه‌بێت، فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ناكات.

ئه‌مڕۆ 18-2-2019، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا له‌ تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان پابه‌ندی رێكه‌وتنی 5-2-2019، نه‌بێت، فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ناكات.

ته‌ئكیدیشكرده‌وه‌، رێكه‌وتنی 5-2-2019، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندایه‌، بۆیه‌ وه‌ك یه‌كێتی پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket