خۆراكه ئاماده‌كراوه‌كان زیانی ته‌ندروستییان هه‌یه
هەمەرەنگ 12:55 PM - 2019-02-18.
سایتی سی ئێن ئێن توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ئاماری مه‌ترسی زۆر به‌كارهێنانی خۆراكی ناته‌ندروستی ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، زۆر خواردنی خۆراكی ئاماده‌كراو و له قتونراو ئه‌كرێ ببێته هۆی ته‌مه‌ن كورتی، توێژه‌ره‌كان ئه‌وه‌یان دووپات كردۆته‌وه كه به‌كارهێنانی خۆراكی ئاماده‌كراو به رێژه‌ی 10% ده‌بێه هۆی زیادبوونی مه‌ترسی مردن به ڕێژه‌ی 14%.
به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره خواردنانه رێژه‌ی كۆتایی مردن زیاد ده‌كات له‌پاڵ خوه ناته‌ندروسته‌كانی تری وه‌ك كه‌می جوڵه‌و وه‌رزش كردن و جگه‌ره كێشان كه مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ زیاتر ده‌كه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆراكه ئاماده‌كراوه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، بۆیه پێویسته بزانین كه خۆراكی ئاماده‌كراوو ده‌ستكاریكراو مانای چییه و كام خۆراكانه ده‌گرێته‌وه:
هه‌مووان ده‌زانین كه خۆراكی ئاماده‌كراو واتای پاراستنی خۆراك و تایبه‌تمه‌ندییه سرووشتیه‌كانی خۆراكه‌كان دێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر، وه‌ك خۆراكه شۆراوه‌كان كه خۆی له سه‌وزه‌و میوه‌ی پارچه‌كراو، زه‌ڵاته، دانه‌وێڵه‌ی برژاودا ده‌بینێته‌وه.
ئه‌م خواردنانه ده‌ستكاریده‌كرێن بۆ پاراستن و زیادكردنی پێكهاته‌ی خۆراكه‌كه و تازه‌یه‌تییه‌كه‌ی به باشترین شێوه وه‌كو ماسی له قتونراو و پاقله‌و ته‌ماته‌و هه‌روه‌ها سه‌وزه‌وات و میوه‌ی به‌ستوو..كه ته‌ندروستن و پێكهاته‌ی خۆراكیی گرنگیان تێدایه.
خواردنه ئاماده‌كراوه‌كانی تر كه ته‌ندروسترن و زیانیان كه‌متره بریتین له ساس و به‌هارات و دانه‌وێڵه و پسكویتی وشك و كه‌ره‌ی ڕووه‌كی و ماست و زیادكردنی كانزای كالیسیۆم و ڤیتامین دی له شیردا.
هه‌روه‌ها خۆراكی زیاد له پێویست ده‌ستكاریكراومان هه‌یه كه كێشه‌ن بۆ ته‌ندروستی به زیادكردنی خوێ، شه‌كر، زه‌یت، چه‌وری و تام و ڕه‌نگ و پێكهاته‌ی تری تایبه‌تی زیادكراو كه ژه‌مه ئاماده‌كراوه‌كان و گۆشت و تام و شیرینی ده‌گرێته‌وه.
خۆراكه ئاماده‌كراوه‌كان ئه‌و خواردنانه‌ن كه رێسایه‌كی پیشه‌سازیشیان هه‌یه كه چوار یان پێنج پێكهاته له خۆ ده‌گرێت بۆ نمونه زه‌یتی هایدرۆجینكراو(ڕۆن)، ڕه‌نگ، زیادكردنی هه‌ندێ تامی كانزایی تر كه له پێكهاته خۆراكییه‌كانی تردا نابیندرێت.
ئه‌و خواردنه ده‌ستكاریكراوانه‌ی كه پێویسته كه‌متربه‌كاربهێنرێنبریتین له:
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م جۆری خۆراكه له پۆلێنكردنی گروپی (NOVA)دێت ، كه به‌كارهێنرا له ده‌رمانخانه‌ی ناوخۆیی (JAMA)، جۆری خواردنه‌كان دیاری ده‌كات به پێی سروشت و بڕی خۆراكه‌كان به مه‌به‌ستی ده‌ستكاریكردنیان.
له‌و خواردن و خواردنه‌وه باوانه‌ی به پێی پۆلێنكردنه‌كانی گروپه‌كان ئاماده ده‌بن بۆ ده‌ستكاریكردن:
•خواردنه‌وه گازییه‌كان.
•ئه‌و شیرینیانه‌ی كه تامی جۆراوجۆری تێدایه.
•ئایس كرێم.
•شیرینه‌مه‌نیی (نه‌سته‌له،نوقڵ).
•كه‌ره‌ی رووه‌كی.
•هه‌ویره‌مه‌نی، پسكویت، كێك.
•دانه‌وێڵه.
•شه‌ربه‌تی میوه، كاكاو.
•كنتاكی..
•ساس.
•به‌رهه‌مه هاڕاوه‌كان و كه‌پس كراوه‌كان.
•هه‌مبه‌رگر، سۆسج، هۆت دۆگ.
•ئه‌ندۆمی، شۆربای هاڕاو له‌پاكه‌ت نراو.
ئه‌م جۆره خۆراكانه خواستی زۆری له‌سه‌ره به هۆی چێژ‌و تامی تایبه‌تیان به تایبه‌تی له سه‌رده‌می مۆدێرندا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی هه‌یانه ده‌بێت به رێژه‌یه‌كی زۆركه‌م به‌كاربهێندرێن، به تایبه‌تی گه‌ر هیواخوازبین ژیانێكی ته‌ندروست و درێژتر ببه‌ینه سه‌ر.
PUKmedia س/ سی ئێن ئێن
ئا/ زه‌هرا جه‌مال
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24