riklam

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی رێكه‌وتنی 5-2-2019 تاوتوێده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 11:37 AM - 2019-02-18
.

.

وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكه‌وتنی 5-2-2019 له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 18-2-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سه‌عات 3 ی پاشنیوه‌ڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

 له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ بڕیاری یه‌كێتی ده‌كرێت كه‌ له‌به‌ر رۆشنایی رێكه‌وتنی 5-2-2019، دا رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی بكرێت، بۆیه‌ش مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و پرسه‌ ده‌هێنێته‌ نێو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیش بڕیلاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌درێت.

وتیشی: جارێك دیار نییه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت یان هه‌ولێر.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket