قوباد تاڵه‌بانی: كاتی ئه‌وه هاتووه خوانی خۆمان بگه‌ڕێنینه‌وه ده‌ست خۆمان
کوردستان 11:16 AM - 2019-02-18.
قوباد تاڵه‌بانی جه‌خت له بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كاته‌وه و دووپاتیده‌كاته‌وه، ئه‌و ئابوورییانه‌ی ته‌نیا پشت به نه‌وت ده‌به‌ستن به‌رگه‌ی قه‌یرانه‌كان ناگرن.
به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم و كونسوڵی ھۆڵه‌ندا له ھه‌ولێر، له‌ژێر ناونیشانی (له كێڵگه‌وه بۆ سه‌ر خوان)، دیداری ھه‌ماھه‌نگیی ھۆڵه‌ندا و ھه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی خۆراك به‌ڕێوه‌چوو و قوباد تاڵه‌بانی وتارێكی پێشكه‌شكرد.
قوباد تاڵه‌بانی له‌ده‌ستپێكی وتاره‌كه‌یدا گه‌ڕایه‌وه بۆ مێژووی ناوچه‌ی كوردستان و رایگه‌یاند: حه‌وت ھه‌زار ساڵ به‌رله‌ئێستا له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا، شۆڕشێك روویدا جیھان و شێوازی ژیانی مرۆڤی گۆڕی، ئه‌ویش ئه‌وه بوو مرۆڤ فێری كشتوكاڵكردن بوو و دركی به‌وه‌كرد ناكرێت بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ژیان پشت به یه‌ك سه‌رچاوه ببه‌سترێت.
دواتر راشیگه‌یاند: كه‌رتێكی به‌ھێزی كشتوكاڵ ته‌نھا خواردن ناخاته سه‌ر سفره‌كانمان، به‌ڵكو پێداویستیی بازاڕ دابینده‌كات و كه‌رتی پیشه‌سازیی كوردستان به‌ھێز ده‌كات و ئابووریی كوردستانیش ھه‌مه‌جۆر ده‌كات و ده‌بێته ھۆی ڕه‌خساندنی ھه‌زاره‌ھا ھه‌لی كاریش ده‌ڕه‌خسێنێت و زامنی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیشه، بۆیه گرنگیدان به كشتوكاڵ، گرنگیدانه به ئاسایشی نیشتمانی.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: ئه‌و ئابووریانه‌ی ته‌نیا پشتیان به سامانه سروشتییه‌كان به‌ستووه، ئابوورییه‌كی نه‌خۆش و لاوازن و به‌رگه‌ی قه‌یرانه‌كان ناگرن و باشترین نموونه‌ش، ڤه‌نزوێلایه.
قوباد تاڵه‌بانی له وتاره‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، پێویسته كه‌رتی كشتوكاڵی ھه‌رێمی كوردستان ببوژێندرێته‌وه ھه‌وڵی به بازاڕكردنی به‌رھه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی جووتیاری كورد بدرێت. له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: كشتوكاڵ ھۆكاری به‌ھێزیی گه‌شه‌پێدانی ھه‌رێمی كوردستانه و پێویسته وه‌به‌رھێنان له كشتوكاڵ بكرێت و رێگه‌ی گونجاو بۆ ھه‌نارده‌كردنی خۆراك بدۆزرێته‌وه. وتیشی: جووتیارانی ھه‌رێم ماندوو بوون و شایسته داراییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، ئێستاش كاتی ئه‌وه ھاتووه خوانی خۆمان بگێڕینه‌وه ده‌ستی خۆمان و چیتر نابێت بۆ داھاتی وڵات به ته‌نھا پشت به نه‌وت ببه‌سترێت و ده‌بێت كشتوكاڵ بكرێته جێگره‌وه‌ی نه‌وت.
ته‌واوی وتاری قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم له دیداری ھه‌ماھه‌نگیی ھۆڵه‌ندا و ھه‌رێمی كوردستان.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26