riklam

كۆمیته‌ی فینلاند به‌شداری له‌ ئاهه‌نگی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 11:11 AM - 2019-02-18
.

.

رۆژی شه‌ممه‌ 16-2-2019 له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئێران، وه‌فدێكی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌ فینلاند به‌شداری ئاهه‌نگی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ی كرد كه‌ له‌شاری ئێسپۆ به‌ڕیوه‌چوو.

وه‌فدی كۆمیته‌ پێك هاتبوو له‌ هه‌ڤاڵان   جه‌بار جومعه‌ به‌رپرسی به‌شی رێكخستن و ئه‌حمه‌د خۆشناو به‌رپرسی به‌شی چاوودێری و به‌دواداچوون و مه‌زن بابان به‌رپرسی به‌شی ئامار و هه‌ڵبژاردن و به‌شداری جێگری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی فینلاند ئه‌ندام كۆمیته‌   پیران شكور، هه‌روه‌ها نوێنه‌ری زۆربه‌ی حزبه‌ كوردستانیه‌كان به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌یان كرد.

سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رانی مه‌راسیمه‌كه‌ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان كرا، دواتر بۆ رێز گرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ئامه‌ده‌بووان خوله‌كێك به‌ پێوه‌ وه‌ستان دوای ئه‌وه‌ سرودێك پێشكه‌ش كرا و چه‌ند پارچه‌ شعرێك خوێندرانه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ پێشكه‌ش كرا، پاشان له‌ لایه‌ن فایق مه‌سعودییه‌وه‌ په‌یامی كۆمیته‌ی فینلاندای كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران خوێندرایه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ جبار جمعه‌ په‌یامی یه‌كێتی  نیشتیمانی كوردستان كۆمیته‌ی فینلاندای خوێنده‌وه‌.

له‌ په‌یامی كۆمیته‌دا پیرۆز بێت رۆژی كۆمه‌ڵه‌، كۆمه‌ڵه‌ هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رێز له‌ خه‌باتی بێ وچانی كۆمه‌ڵه‌ و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌گرێت و سه‌ربه‌رزیه‌كانیان و پێشڕه‌ویه‌كانیان به‌رز و پیرۆز هه‌ڵئه‌سه‌نگێنێ كه‌ هانده‌رێكه‌ بۆ دوباره‌ هه‌ستانه‌وه‌ به‌ وره‌یه‌كی پۆڵایین بۆ درێژه‌دان به‌ خه‌بات و قوربانیدان .

دواتر چه‌ند په‌یامێكی تر خوێندرانه‌وه‌ پاشان بۆ ماوه‌ی چواركاتژمێر ئاهه‌نگه‌كه‌ رازایه‌وه‌ به‌ هه‌ڵپه‌ركێ و مۆسیقا و ده‌نگه‌ زوڵاڵه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دینی غوڵامی تا دوانزه‌ی شه‌و .

PUKmedia جه‌بار جومعه‌- فینلاند

15.jpg

13.jpg

16.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket