riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی چاوه‌ڕوانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات

کوردستان 10:52 AM - 2019-02-18
.

.

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێی دوابڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتین و به‌شداریكردنمان په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌وپڕۆژه‌یه‌ی كه‌ 5ی شوبات ئیمزای له‌سه‌ر كراوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شنۆ ئه‌شقی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: تائێستا به‌ره‌سمی هیچ شتێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌عات 11:00  كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت یان دواده‌خرێت.

وتیشی: یه‌كێتی ده‌یه‌وێت حكومه‌تی ئاینده‌ حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاربێت و به‌شداری حكومه‌تێك ناكات كه‌ تێیدا په‌ڕاوێز بخرێت.

شنۆ ئه‌شقی  راشیگه‌یاند: وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی له‌گفتوگۆدان و تاكو ئێستا بڕیار نه‌دراوه‌ به‌ به‌شداری كردنی یه‌كێتی له‌م دانیشتنه‌دا.

وتیشی: له‌ ئێستادا سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له‌ گفتوگۆی ئه‌وه‌دان كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوابخرێت  چونكه‌ بۆچوون وایه‌ به‌ به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی له‌م دانیشتنه‌دا گیر و گرفته‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket