riklam

سێ سه‌رپێچیكار ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 10:32 AM - 2019-02-18
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی سێ سه‌رپێچیكاری ده‌ستگیركرد و رایگه‌یاند، سێ كه‌سه‌كه‌ له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیاندا سه‌رقاڵی بڕینی داری دارستانه‌كان و خه‌ڵوزكردن بوون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18-2-2019 له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌: له‌ ئه‌نجامی ده‌رچونێكی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی توانیان (3) سه‌رپێچیكار ده‌ستگیربكه‌ن كه‌سه‌رقاڵی بڕینی داری دارستانه‌كان و خه‌ڵوزكردن بوون، هاوكات ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌ندین داری ته‌مه‌ن جیاوازو ده‌ست به‌سه‌راگرتنی زیاتر له‌ (25) فه‌رده‌ خه‌ڵوزدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ڕێوشوێنی یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌به‌ر به‌هۆی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ی كردوویانه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان ده‌خرێته‌ به‌رده‌ست دادوه‌ر.

PUKmedia راگه‌یاندنی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی

12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket