riklam

ئه‌مریكا پلانی دوورخستنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ھه‌یه‌

عیراق 09:44 AM - 2019-02-18
.

.

لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پلانێكی ئه‌مریكا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگاكانی رۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرا ده‌كات.

عه‌لی جه‌بار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ھێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نبارو پارێزگاكانی رۆژئاوان و خۆیان له‌ پێكدادان له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی به‌دوور ده‌گرن و پلانیان ھه‌یه‌ ئه‌و ھێزانه‌ له‌ پارێزگاكانی رۆژئاوای عیراق بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.

وتیشی: سه‌رجه‌م ھه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه‌ شكست ده‌ھێنێت، چونكه‌ رای گشتی له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا نییه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌مریكا ترسی له‌ حه‌شدی شه‌عبی ھه‌یه‌و ده‌یه‌وێت له‌ نزیك بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ ئه‌نبارو نه‌ینه‌واو سه‌ڵاحه‌دین دووریانبخاته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket