riklam

ئەمـڕۆ لـە مـێژوودا

جیهان 08:32 AM - 2019-02-18
.

.

رووداوەكان:
1160: سوتاندنی زانای ئیتالی (جیوردانۆ) بە دەستی كەنیسەی رۆما.
1776: دەسپێكی یەكەم كاركردن بە رۆشنكەرەوەی گشتی بە غازی سروشتی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە شاری بالتیمور.
1855: سەركردەی عوسمانی (عومەر پاشا) هەرەسی هێنا بە سوپای روسیا لە شەڕی (جوزلوفا) لە نیوەدوورگەی (قرم).
1878: دەسپێكی كاركردنی یەكەم تۆڕی تەلەفۆنی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان كە پێكهاتبوو لە 18 تەلەفۆن لە شاری سان فرانسیسكۆ.
1933: دەرچوونی یەكەمین ژمارەی گۆڤاری نیوزویكی هەفتانەی ئەمریكی.
1938: دەسپێكی یەكەمین نمایشی تەلەفزیۆنی رەنگاوڕەنگ بۆ جەماوەر لە لەندەن كە زانای ئوسكوتلەندی (ج. بیرد) دایهێنا لە ساڵی 1928ز.
1946: كۆمەڵێك رووناكبیری كورد سكاڵایەكیان ئاراستەی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد بە زمانی فەرەنسی، لەبارەی مافی ئۆتۆنۆمی لە باشووری كوردستان.
1947: ئێستگەی دەنگی ئەمریكا پەشخی خۆی نارد بۆ یەكیەتی سۆڤیەت تا ببێتە بەشێك لە هەڵمەتی ریكلامی ئەمریكی دژ بە یەكیەتی سۆڤیەت لە میانی جەنگی سارددا.
1948: تیرۆركردنی ئیمامی یەمەن (یەحیا حەمیدەدین) و ئەوەش دوای گەڕانەوەی لە سەردانی ناوچەی (حازر) كە كۆمەڵی شۆڕشگێڕی لە بۆسەدا بوون بۆی و تەقەیان لێكرد و بووە هۆی وەفاتكردنی.
1949: هەڵبژاردنی (حایم فایتسمان) بە یەكەمین سەرۆكی دەوڵەتی ئیسرائیلی دوای راگەیاندنی.
1958: ئەنجومەنی ئەعیان و نوێنەرانی عێراقی دانینا بەو رێكەوتننامەی كە مەلیك فەیسەڵی دووەم مۆری كردبوو لەگەڵ مەلیكی ئەردەن حسێنی كوڕی تەلال بۆ دروستكردنی یەكیەتیەك لە نێوان هەردوو وڵاتدا لە ژێر ناوی یەكیەتی عەرەبی هاشمی.
1959: هەڵدانی یەكەمین مانگی دەستكرد بۆ ئاگاداربوون لە كەش و هەوا كە ناوی (فانكارد 2) بوو.
1972: پەرلەمانی بەریتانیا دەنگیدا لە بەرژەوەندی چوونەپاڵ بازاڕی هاوبەشی ئەوروپی.
1989: بەرگریكارانی كەتیبەكانی قەسام سەربازێكی ئیسرائیلیان گرت بە ناوی (ئافی سابورتس) و پاشان ناچاربوون بیكوژن، و سوپای ئیسرائیلیش دوای سی مانگ لاشەكەی دۆزیەوە.
1989: دروستبوونی یەكیەتی مەغریبی عەرەبی لە نێوان لیبیا و تونس و جەزائیر و مۆریتانیا و مەغریب.
1993: كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی توركی لە ئاسمانی ئەستانبوڵ كە پێنج جەنەڕاڵ تیایدا گیانیان لەدەستدا.
1996: زەمینلەرزە لە ناوچەی (ئیریان جایا) لە (ئینودنیسیا) بە هێزی 8,2 كە بووە هۆی وەفاتی 108 كەس و برینداربوونی 423 كەس و زیان پێگەیاندنێكی زۆر.
2001: كەشتیەك بە نزیكەی (1500) كۆچبەری نایاسایی كوردی عیراق لە نزیك بەندەرێكی باشووری فەڕەنسا لەنگەری گرت.
2006: ئیدارەی جۆرج بۆش پێنج ملیۆن دۆلاری پێشكەش بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا كرد بە سەركردایەتی جێگری سەرەك كۆماری سوریای لادەر (عەبدولحەلیم خەددام).
2008: (كۆسۆڤۆ) سەربەخۆیی خۆی لە سربیا رادەگەیەنی، ئەگەرچی بەلگراد و مۆسكۆ بەرهەڵستكاری توندی بوون.
2008: سەرەك وەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێژیرڤان بارزانی) لەلایەن وەزیری دەرەوەی قەتەرەوە پێشوازی لی دەكری.
2009: حكومەتی سودان رێكەوتننامەی نیازپاكی مۆركرد لەگەڵ بزووتنەوەی داد و یەكسانی كە یەكی بوو لە بزووتنەوە یاخیبووەكان لە دارفور لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر و ئەوەش بۆ زەمینەسازی كۆتایی هێنان بە ناكۆكیەكانی هەردولا.
2011: هەڵگیرسانی شۆڕشی 17ی فبرایەر لە لیبیا دژی رژێمی موعەمەر قەزافی.
2011: هێزەكانی ئاسایشی بەحرەین بە هێز بەرەو رووی خۆپیشاندەران بوونەوە لە (دەوار لوئلوئە) كە بووە هۆی كوژرانی 4 هاوڵاتی و برینداربوونی 250 كەس.
2012: سەرۆكی ئەڵمانیا (كریستیان فولوف) وازی هێنا لە پۆستەكەی بەهۆی تێوەگلانی لە گەندەڵی دارایی.

لەدایكبوون:
1653: ئەركانجلۆ كوریلی، مۆسیقاری ئیتالی.
1723: توبیاس مایەر، فەلەكناسی ئەڵمانی.
1752: فریدریش ماكسیملیان فون كلنجەر، نوسەری ئەڵمانی.
1888: ئوتو شتیرن، زانای فیزیای ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1943ز.
1916: لەیلا موراد، ژنە ئەكتەر و گۆرانیبێژی میسری.
1929: نیكۆلاس ریدلی، سیاسەتمەداری بەریتانی.
1935: میشال عۆن، عەسكەرتار و سیاسەتمەداری لوبنانی.
1951: بەرزان ئیبراهیم تكریتی، بەڕێوەبەری پێشوی هەواڵگیری عێراقی و زڕبرای سەدام حسێن.
1952: غازی شوك، ئەكتەری كەنەدی.
1955: مویان، ئەدیبی چینی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 2012ز.
1959: ئەرییە درعی، سیاسەتمەداری ئیسرائیلی.
1961: ئەندریە كاراتائیف، زانای روسی لە زانستی كۆمەڵناسی و ئابوریناس و مێژوونوس.
1963: مایكل جوردن، یاریزانی تۆپی باسكەی ئەمریكی.
1968: نەجوا قاسم، ژنە راگەیاندكاری لونانی.
1970: دومینیك بورسیل، ئەكتەری ئوسترالی.
1971: دنیس ریچاردز، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1974: موهتەدی بیللا بەلقیە، وەلی عەهدی برۆنای.
1976: تیم حەسەن، ئەكتەری سوری.
1979: سونگول ئۆدان، ژنە ئەكتەری توركی.
1981: پاریس هیلتۆن، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1982: ئەدریانۆ، یاریزانی تۆپی پێی بەڕازیلی.
1983: جیرالد سید، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1986: جوی ئوبراین، یاریزانی تۆپی پێی ئیرلەندی.
1991: بونی رایت، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.

وەفات:
364: جوفیان، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریەتی رۆمانی.
1673: مۆلێر، ئەدیب و شانۆكاری فەرەنسی.
1856: هاینرش هاینە، نوسەری ئەڵمانی.
1890: كریستۆفەر لاسام شۆلس، داهێنەری ئامێری چاپكردن.
1909: جیرانیمۆ، سەرۆكی هۆزی بەباچی هیندە سوورەكان.
1934: مەلیك ئەلبێری یەكەم، مەلیكی بەلجیكا.
1948: ئیمام یەحیا حەمیدەدین، ئیمامی یەمەن.
1950: سەعد ێالح لە عیراق.
1970: شموئیل یوسف عجنون، نوسەری ئیسرائیلی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1966ز.
1997: ساڵح مورسی، نوسەر و رۆماننوسی میسری.
1998: خاتو (مینا)، هاوسەری پێشەوا قازی محەمەد.
2002: تیبە فەرەج، ژنە ئەكتەری كوێتی.
2005: عومەر سیفوری، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.

جەژن و بۆنەكان:
جەژنی تانیس دینا لە لاتیفیای كۆن.

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket