riklam

دیندار زێباری: خۆپیشانده‌رانی شیلادزێ ئازادناكرێن

ریپۆرتاژ‌ 07:42 PM - 2019-02-17
.

.

ئه‌و پێنج ده‌ستگیركراوه‌ی له‌ رۆژی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شیلادزێ-وه‌ له‌ زینداندان  به‌كه‌فاله‌تیش ئازاد ناكرێن و 56 كه‌سی دیكه‌ش له‌ دهۆك ده‌ستگیركراون.

 دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی پرسی ئه‌و ده‌ستگیكراوانه‌وه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ مادده‌ی 165 راگیراون كه‌ قابیلی ئازادكردن به‌ كه‌فاله‌ت نین و سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی دهۆكیش ده‌ڵێت:" دوو رۆژ دوای روودواوه‌كانی شێلادزێ پۆلیسی دهۆك به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر (56) كه‌سی ده‌ستگیركرد دواتر به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كران".

له‌ رۆژانی 23 تا 25-1-2019 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا جارێكی دیكه‌ ده‌ڤه‌ری ئامێدی بۆردومان كردو 4 هاووڵاتیی سڤیلی شیلادزێ شه‌هیدبوون و ئه‌وه‌ش دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی نیگه‌ران كردو و  ڕۆژی 26-1-2019 خۆپیشاندانێكیان  له‌ ناحیه‌ی شیلادزێی ئامێدی كرد، دواتر خۆپیشانده‌ران روویان له‌سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای توركیا كرد كه‌ له‌ناوچه‌كه‌ جێگیركراوه‌ و سوپای توركیا ته‌قه‌ی له‌ خۆپیشانده‌ران كرد و گه‌نجێكی دیكه‌ كوژراو 11 كه‌سیش برینداركران.

بۆ ئه‌وه‌ش دیندار زێباری ده‌ڵێت:" بۆ رێگه‌گرتن له‌ توندوتیژیی پۆلیسی شێلادزێ 13 كه‌سی به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیر كرد  به‌پێی مادده‌ی 165 له‌ یاسای سزادانی عیراقی". ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات  ئه‌و ده‌ستگیراوانه‌ سه‌ر به‌ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراون، راگیراوه‌كان له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ دانیان به‌وه‌ ناوه‌ كه‌ هاووڵاتیانیان هانداوه‌ بۆ توندوتیژی دژی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان".

وتیشی:" ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ بنكه‌ی پۆلیس ئه‌نجامدراوه‌ و ته‌نها دادوه‌ر بۆی هه‌یه‌ بڕیاری گۆڕینی مادده‌كه‌ بدات و ئازادیان بكات، تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌".

زێباری له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یه‌دا وتی: بۆ رێگه‌گرتن له‌و توندوتیژییه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسی شێلادزێ 13 كه‌س به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 165 له‌ یاسای سزادانی عێراقی كه‌ هانی كاری تێكده‌رانه‌ و توندوتیژییان ده‌دا له‌ هه‌مان كاتدا سه‌ر به‌ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراون، راگیراوه‌كان له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ دانیان به‌وه‌ ناوه‌ كه‌ هاووڵاتیانیان هانداوه‌ بۆ توندوتیژی دژی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان، ئێستا ئه‌و كه‌سانه‌ له‌بنكه‌ی پۆلیسی شێلادزێ راگیراون و گشت مافه‌كانیان هه‌یه‌ وه‌ك بوونی پارێزه‌ر و سه‌ردانی خزم و كه‌س و رێكخراوه‌كان، به‌ڵام ئازاد نه‌كردنیان به‌ كه‌فاله‌ت بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ مادده‌ی 165 مادده‌یه‌كی یاسایی (جیناییه‌) و هه‌ر كه‌سێك به‌م مادده‌یه‌ ده‌ستگیر بكرێت، ناتوانرێت به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت، پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ شبكرێت كه‌ گشت راگیراوه‌كان به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ بنكه‌ی پۆلیس ئه‌نجامدراوه‌ و ته‌نها دادوه‌ر بۆی هه‌یه‌ بڕیاری گۆڕینی مادده‌كه‌ بدات و ئازادیان بكات، تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ كه‌یسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی دیندار زێباری دوای دوو رۆژ له‌ رووداوه‌كه‌ی شیلادزی ئه‌و  (56) كه‌سه‌ی له‌ دهۆك ده‌ستگیكرابوون، به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراون ، به‌ڵام 5 كه‌سیان به‌پێی مادده‌ی 165راگیراون، چونكه‌ كاریان كردووه‌ بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌ و ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژی و داڕشتنی پلانی تێكده‌رانه‌ دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket