riklam

سه‌رۆك كۆمار بۆ جۆزیف فۆتیل:پێشخستنی توانا سه‌ربازییه‌كانی عیراق گرنگه‌

عیراق 06:41 PM - 2019-02-17
.

.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 17-2-2019  له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ جه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف فۆتیل فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌فدی یاوه‌ری، سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ئه‌منی ‌ناوچه‌كه‌ و جه‌نگی دژ به‌تیرۆر له‌ ‌عیراق و سوریا و هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به‌رێكخراوی تیرۆرستی داعش و راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری گفتوگۆ كرا.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح له‌ میانی دیداره‌كه‌دا دووپاتی كرده‌وه‌، هاریكاری ئه‌منی و سه‌ربازی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌شداری ئه‌مریكا گرنگه‌ له‌پڕچه‌ككردن و پێشخستنی توانا سه‌ربازییه‌كانی عیراق.

هه‌ر له‌ دیداره‌كدا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌پێویستی هاریكاری و پابه‌ندبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد له‌ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌به‌هۆی جه‌نگی دژ به‌تیرۆر  زیانیان لێكه‌وتووه‌ ، هاوكات سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح ڕۆڵی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ‌تێكشاندنی تیرۆرستانی داعشدا به‌رزنرخاند.


له‌لای خۆیه‌وه‌ جه‌نه‌ڕاڵ جۆزیف فۆتیل پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی بۆ‌ پشتیوانیكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق دووپاتكرده‌وه‌ له‌مه‌شق و پڕچه‌ككردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانای سه‌ربازیان.

له‌ میانه‌ی دیداره‌كدا جه‌خت له‌ سه‌روه‌ری عیراق كرایه‌وه‌، بوونی هه‌ر هێزێكیش به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق بووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌ سه‌ری رێككه‌وتوون.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket