riklam

عیراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات

ئابوری 06:27 PM - 2019-02-17
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات و ئه‌و بڕه‌شی كه‌ 522 ملیار دیناره‌و بۆ موچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستانه‌.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: عیراق موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم به‌پێی یاسای 12 ده‌نرێت به‌و پێیه‌ش بۆ مانگی یه‌ك 317 ملیار دینار ره‌وانه‌ ده‌كات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ھه‌موو رێكاره‌كانی ناردنی بودجه‌ ته‌واوكراون و حكومه‌تی عیراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ناردنی.

وتیشی: ئه‌گه‌ر ره‌وانه‌كردنی بودجه‌ ھه‌ر كێشه‌یه‌كی بۆ درووست بكرێت، سكاڵا له‌دژی حكومه‌تی ناوه‌ندی تۆمار ده‌كه‌ین.


PUKmedia تايبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket