riklam

كێ رۆشنبیره‌؟

بابەتی گۆڕاو 03:07 PM - 2019-02-17
.

.

كێ رۆشنبیره‌؟
× لاى شاره‌وانى: ئه‌وكه‌سه‌ى به‌ده‌م پیاسه‌كردنه‌وه‌ توێكڵه‌ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ فڕێ نه‌داته‌ سه‌ر جاده‌كه‌.
× زه‌مانى شێخ مه‌حمود: ئینگلیز خواكان.
× لاى ئاغا: هه‌ر زه‌لامێك هه‌قایه‌تى رۆسته‌م و زۆرابى له‌به‌ربێ.
× به‌نیسبه‌ت ره‌هه‌ندییه‌كانه‌وه‌: ئه‌و گه‌نجه‌ى فۆكۆیاما ته‌ریقه‌تى دادابێ.
× لاى نووسه‌رى كۆن: هه‌ربراده‌رێ رۆمانى (دایك)ى خوێندبێته‌وه‌.
× لاى ته‌له‌فزیۆنه‌كان: مشته‌رییه‌كانى چایخانه‌ى شه‌عب.
× لاى پارتى: ئه‌وه‌ى ئیشتیراكى رۆژنامه‌ى خه‌باتى هه‌بێ.
× لاى یه‌كگرتوو: خوێنه‌رى كتێبه‌كانى سه‌ید قوتب.
× لاى رووداو: ته‌نیا ئه‌وانه‌ى خۆیان كارتى ده‌عوه‌تیان بۆ ئه‌نێرن.
× زه‌مانى مه‌لیك: هه‌ركه‌سێ كۆنكه‌نى بزانیایه‌.
× لاى خه‌ڵكى عه‌وام: عاره‌قخۆره‌كان.
× لاى یه‌كێتى نووسه‌ران: ئه‌وى كوێره‌ خه‌تێكى هه‌بێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket