riklam

توێژینەوەیەک لێکەوتەکانی درەنگ خەوتن ئاشکرا دەکات

هەمەرەنگ 11:25 AM - 2019-02-16
.

.

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات، ئەو كەسانەی تا درەنگانێكی شەو ناخەون، ئەوا بە رۆژ بە دەست كەمی تەركیز  ناچالاكی مێشكیانەوە دەناڵێنن.

توێژینەوەكە كە لەلایەن توێژەرەوانی زانكۆی پەرمنگەهامی بەریتانیەوە ئەنجامدراوە، ئەو كەسانەی درەنگانێكی شەوان دەخەون، ئەوا بەشێكی مێشكیان كە تایبەتە بە زهنەوە، ئەوا ئەوا ئەو بەشە ناچالاك دەبێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی كە ئەنجامی توێژینەوەكەی بڵاو كردۆتەوە، ئاشكرای كردووە، كە ئەو كەسانەی بە شەوان وەك پێویست ناخەون، ئەوا مێكشان بە خاوی كار دەكات، بەمەش ئەنجامدانی كاری رۆژانەیان قورستر دەبێت، بەبەراورد بەو كەسانەی كە شەوان زوو خەوتوون.

توێژینەوەكە لە سەر 38 كەس ئەنجامدراوە، كە بۆ ماوەی 16 رۆژ  چاودێری ئەو كەسانە كراوە كە هەندێكیان درەنگ دەخەون، هەروەها پێوانەی هۆرمۆناتی میلاتونین، كە جەستە شەوان دەری دەدات.

لە ئەنجامدا دەركەوت، ئەوانەی شەوان درەنگ دەخەون، ئەوا لە رۆژدا كارەكانیان زۆر بە خراپی ئەنجام دەدەن، بەتایبەت لە كاردانەوەی بۆ ئەو ڕووداوانەی كە دێتە بەردەمیان.


PUKmedia و/گۆران قادر
سەرچاوە:sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket