riklam

یه‌كێتی و پارتی: گفتوگۆ چاره‌سه‌ره‌

کوردستان 02:59 PM - 2019-02-15
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ردوولا رایانگه‌یاند، به‌ ته‌وافوق زۆرێك له‌كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر كردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌تێرو ته‌سه‌لی ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه‌ تاووتوێكراوه‌ و یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ته‌وافوق كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و بارودۆخی كه‌ركوك و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن.

 وتیشی: له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی هاوڕاو هاوده‌نگ بوین و پێویسته‌ كێشه‌كانی نێوانمان به‌ ته‌وافوق چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

 راشیگه‌یاند: ئاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌نده‌ به‌ رێكه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كان و ده‌بێت دانانی پارێزگاری كه‌ركوكیش به‌ ته‌وافوق دابنرێت.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وتیشی: 18ی ئه‌م مانگه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات و له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌بێت یه‌كڕیزبین.

راشیگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆببێته‌وه‌و دوا بڕیار له‌سه‌ر ره‌شنوسی رێككه‌وتنه‌كه‌ بدات.

وتیشی یه‌كێتی به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 18ی شوباتی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد

لای خۆشیه‌وه‌ مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌باره‌ت به‌ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرایكرد یه‌كێتی و پارتی دوای گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پاكێجه‌كانی یه‌كتر، بڕیاریاندا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ناوچه‌كه‌، بگه‌نه‌ ته‌وافوقێكی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان بارودۆخی كه‌ركوك.

هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ كه‌ركوك و پێكهێنانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ ئاستی داواكاری و خواستی ئێستادابین.

وتیشی: كێشه‌ی كه‌ركوك په‌یوه‌ندی به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئومێده‌وارین ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش بۆ هاووڵاتییان سوودی هه‌بێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket