10 وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی جیهان
هەمەرەنگ 11:16 AM - 2019-02-15.
له‌پۆلێنی 10 وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی جیهان، بۆ ساڵی 2018، له‌ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدا وڵاته‌كانی خۆیان ده‌بینه‌وه، كه‌له‌ڕووی گه‌شتیاری و بازرگانی و پیشه‌سازی و چه‌ندین جۆری به‌هێزكردنی ئابوریه‌وه پێشه‌نگی وڵاتانی تری جیهانن.
ریزبه‌ندیه‌كه به‌م شێوه‌یه:.
- وڵاتی ژماره 10
هۆنگ كۆنگ، یه‌كێكه له‌وڵاتانی ئاسیای باشور، كه ریزبه‌ندی ده‌یه‌می گرتووه‌و له‌ڕووی گه‌شتیاری و بازرگانیه‌وه به وڵاتێكی به‌هێزی جیهان داده‌نرێت.
- وڵاتی ژماره 9
ئیماراتی عه‌ره‌بی، به‌وڵاتی ژماره نۆ ناوزه‌ندكراوه، كه‌له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه توانیویه‌تی به‌ته‌واوی سیمایه‌كی جوانی جیهانی به‌وڵاته‌كه‌یان بده‌ن، به‌تایبه‌ت شاری دوبه‌ی كه به‌گه‌وره‌ترین شاری وڵاته‌كه‌یه‌و ساڵانه به‌ملیۆنان گه‌شتیار رووی تێده‌كات.
- وڵاتی ژماره 8
كوێت، یه‌كێكه له‌سه‌ركه‌وتووترین وڵاتانی جیهان، كه‌له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا توانیویه‌تی داهاتی خۆی له‌ڕێگه‌ی تره‌وه جگه له‌نه‌وت زیاد بكات، به‌ڵام هێشتا نه‌وت سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می داهاته.
به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نه‌وت له‌وڵاتانی تر به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه كوێت سودی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و به‌ره‌وپێشچوونێكی گه‌وره‌ی له‌ڕووی ئابوری ده‌ستكه‌وت.
- وڵاتی ژماره 7
ئیرله‌ندا GDP به‌یه‌كێك له‌ژیرترین وڵاتانی دنیا داده‌نرێت، كه‌توانیویانه له‌چه‌ندین كه‌رته‌وه داهاتی خۆیان زیاتر بكه‌ن، موچه‌ی به‌رزی فه‌رمانبه‌ران و داهاتی به‌رزی تاكه‌كان، وایكردوه به‌یه‌كێك له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی جیهان دابنرێت.
هه‌رتاكێك ساڵی 630 هه‌زار دۆلاری ده‌ست ده‌كه‌وێت.
- وڵاتی ژماره 6
نه‌رویج، نه‌ك ته‌نها یه‌كێكه له‌خۆشترین و پاكترین وڵاتانی جیهان، به‌ڵكو یه‌كێكه له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی جیهان، كه‌داهاتی یه‌كه‌می نه‌وته‌و دواتر توانیویانه چه‌ندین جۆری تری كالا به‌رهه‌م بهێنن.
- وڵاتی ژماره 5
برۆنی، یه‌كێك له‌وڵاتانی ئاسیای باشوری رۆژهه‌ڵات، به‌هۆی میراتی فه‌رهه‌نگی و هه‌زاران شوێنه‌واری دێرین و ناوچه‌ی گه‌شتیاری سه‌رنجی زۆربه‌ی گه‌شتیارانی بۆخۆی راكێشاوه‌و له‌دوای سه‌نگاپوره دووه‌م وڵاتی ئاسیایه.
ئه‌م وڵاته، به‌چه‌ندین جۆر توانیویه‌تی ته‌كنه‌لۆژیا به‌كاربهێنێت و ره‌وانه‌ی وڵاتانی تری دنیای بكات، جگه له‌چه‌ندین رێگه‌ی تر بۆ زیاتركردنی داهاتی ئابوری وڵاته‌كه‌یان.
- وڵاتی ژماره 4
سویسرا، وڵاتێكی بچووكی نۆ ملیۆنی كه‌سی له‌نێوان زنجیره چیاكانی ئه‌لپ، به‌هۆی بانگی جیهانی و گه‌شتیاری و چه‌ندین جۆری تر، توانیویانه ببنه یه‌كێك له‌خۆشترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی جیهان.
-وڵاتی ژماره 3
سه‌نگاپوره، ئه‌م دورگه‌بچووكه، یه‌كێكه له پاڵه‌وانترین وڵاتانی جیهان بۆ سه‌رمایه‌داران، له‌ڕووی گه‌شتیاری و ناوه‌ندی بازرگانی ناوچه‌ییه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجه‌و به‌هۆی به‌كارهێنانی رێگه‌ی ژیرانه له‌ساڵی 2018، ئاستی ئابوری ئه‌م وڵاته 2،5% به‌رزبوویه‌وه.
- وڵاتی ژماره 2
لۆكسه‌مبۆرگ، وڵاتێكی بچووك، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 600 هه‌زار كه‌سه‌و، به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی ئاسنه‌وه‌و دواتر بوونی دارستانێكی چڕ توانیویانه پێشه‌نگی جیهان بن له‌ڕووی به‌هێزی ئابوریه‌وه.
- وڵاتی ژماره 1
قه‌ته‌ر، به‌هۆی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وته‌وه، پێشه‌نگی هه‌موو وڵاتانی جیهانه له‌ڕووی ئابوریه‌وه‌و توانیویه‌تی ببێته ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی به‌هێزی ئابوری بۆ جیهان.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19