riklam

هه‌رێم به‌ره‌و گه‌شه‌ و بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری

بیروڕا 08:47 PM - 2019-02-14
.

.

دوای ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسانی باڵالی ئه‌و ووڵاته‌ به‌گه‌رم و گوڕی هاتونه‌ته‌ سه‌ر هێڵ بۆ ئاماده‌كاری و به‌هێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و لابردنی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كان له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران به‌یاساكردنی مه‌رزه‌كانی( سه‌یرانبه‌ن+ پشته‌+شێنێ) و ڕێگه‌دان به‌سه‌رمایه‌گوزاری ئێرانی بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌ گوزاری بكه‌ن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان و كارئاسانی بۆ هاتووچۆی بازگانانی هه‌ردوولا هه‌روه‌ها بۆ گه‌شتیاران ئه‌مانه‌ وای كردووه‌ هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی ئابوری و بازرگانی له‌نێواندا بنیاد بنرێت .
توركیا:
پاشا ئه‌وه‌ی  به‌هه‌وڵی (ی.ن.ك) و به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عێراق  گه‌مارۆی ئاسمانی له‌سه‌ر فرۆكه‌ خانه‌ی سلێمانی لابرا ئه‌م كاره‌  ماییه‌ی دڵ خۆشی بوو بۆ گه‌شتیران و بازرگانان  هه‌رچه‌نده‌ په‌یوه‌ندی ئابوری و بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزه‌ سه‌دان كۆمپانیای توركی له‌ بواره‌جیاجیاكانی وه‌به‌رهێنان و بازرگانی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێم كار ده‌كه‌ن هێچ به‌ربه‌ستێك نیه‌ له‌ نێوان ئاڵ و گۆڕی بازرگانی هه‌رێم و كۆماری توركیا ئه‌مانه‌ وای كردووه‌ ئاڵ و گۆڕی بازرگانی و ئابوری له‌ نێوان هه‌رێم و ووڵاتانی هه‌رێمایه‌تی ئاسایی و تۆكمه‌ بیبَت،لابردنی گه‌مارۆی ئاسمانی له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی  نێوده‌وڵه‌تی  سلێمانی  ئاسانكاری باشتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌ڕه‌خسێنێ.
 
 عێراق:
دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ ده‌ڕوات به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌ڕوات ئێستا خۆشبه‌ختانه‌ بڕیاره‌ له‌ 17/2/2019 وه‌  خاڵه‌ گومرگیه‌كانی نێوان شاره‌كانی هه‌رێم و شاره‌كانی تری ناوچه‌كێشه‌له‌سه‌ره‌كان لا ببرێت و ئازادی هاتووچۆی بازرگانان ئاسانكاری بۆ بكرێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارێكی كاریگه‌ر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێم و شاره‌كانی عێراق و دابه‌زینی نرخی كاڵاو شمه‌كی هاورده‌و هه‌نارده‌ بۆ هه‌ردوولا له‌لایه‌كی تره‌وه‌ یه‌كخستنی پێناسه‌ی گومرگی له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌سنویه‌كانی عێراق و هه‌رێم ، ئه‌مانه‌ هه‌مووی كاریگه‌ری ته‌وای ده‌بێت له‌ئاڵوگۆڕی بازرگانی وئابوری  له‌نێوان شاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ دابه‌زینی نرخی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك و گه‌رم و گوڕی كڕین و فرۆشتن له‌بازاڕه‌كاندا، هه‌رێمی كوردستان سودێكی باش له‌م گۆڕانكاریانه‌ وه‌رده‌گرێت له‌ بواری كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌تدا ده‌بَیته‌ هۆكارێكی باش بۆ بوژانه‌وی بازاڕو بازرگانی و ژێرخانی ئابوری .

عبدالله حاجی سعید
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
بۆكاروباری بازرگانی

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket