riklam

كۆمیته‌ی فینلاند كۆده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 08:49 AM - 2019-02-14
.

.

رۆژی دوشه‌ممه‌ 11-2-2019 كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ فینلاند و به‌سه‌رپه‌رشتی لێپرسراوی كۆمیته‌ نبیل محه‌مه‌د محه‌مه‌د ئه‌مین و به‌شداری به‌رپرسی به‌شی رێكخستن جبار جومعه‌ و به‌رپرسی به‌شی چاودێری و به‌دواداچوون ئه‌حمه‌د خۆشناو و به‌رپرسی به‌شی ئامار و هه‌ڵبژاردن مه‌زن بابان كۆمیته‌ له‌ شاری هیلسنكی پایته‌ختی فینلاند كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.

سه‌ره‌تا ئاماده‌بووان بۆ رێز گرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان خوله‌كێك به‌ پێوه‌ وه‌ستان، دواتر لێپرسراوی كۆمیته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی كۆمیته‌ كه‌ بریتی بوون له‌: جێگه‌ و پێگه‌ی یه‌كێتی له‌ نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌  ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌ ئه‌وه‌بوو هه‌ڵسه‌نگاندنی كاروچالاكی ماوه‌ی پێشووی كۆمیته‌ و شێوازی باشتر كردنیان هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ و پلان دانرا بۆ كاروچالاكی داهاتوو و شێوازی ئه‌نجام دانیان هه‌روه‌ها باشتر كردنی شێوازی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبه‌ عیراقی و كوردستانیه‌كان و رێكخراوه‌ سیاسیه‌كان كه‌ بازنه‌ی چالاكییه‌كانیان سنووری ووڵاتی فینلاندا تێپه‌ڕناكا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دوو له‌ هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌ هه‌ڵبژێردران بۆ نوێنه‌رایه‌تی كۆمیته‌ و به‌شداری كردن له‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌ و یاده‌كانی حزبه‌كان.
 
ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ كاری رێكخستن بوو، بۆ بره‌ودان وباشتر كردنی ئه‌م به‌شه‌ پلانێكی توكمه‌ دانرا و ماوه‌یه‌كی بۆ دیاری كرا كه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئیش و كاره‌كانی رێكخستن باشتر به‌ره‌وپێش بڕوا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كه‌رته‌كان به‌ گوڕو تینێكی یه‌كێتیانه‌ كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و لێپرسراوی كه‌رته‌كان پێشمه‌رگه‌ ئاسا وه‌كو جاران كاری رێكخستنی  كه‌رته‌كانیان  باشتر بكه‌ن و پێشنیار و تێبینیه‌كانیان   ئاراسته‌ی كۆمیته‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمیته‌ بتوانێ كاریان له‌سه‌ر بكا و به‌رنامه‌كان جێبه‌جێ بكات.

ئاماده‌بووانی كۆبونه‌وه‌ هه‌موویان راوبۆچوونی خۆیان پێشكه‌ش كرد له‌گه‌ڵ چه‌ند تێبینیه‌ك هه‌روه‌ها پێشنیاره‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رگیرا بۆیه‌ ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ به‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌ژمار كرا چونكه‌ هه‌موو ته‌وه‌ره‌كان به‌ تێر و ته‌سه‌لی باسیان لێوه‌ كرا.

PUKmedia جه‌بار جومعه‌


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket