گۆنا بە پەت و بزمار جوانترین تابلۆ دەنەخشێنێت
ژنان 05:59 PM - 2019-02-13.
خاتونی دەست رەنگین گۆنا عوسمان بە پەت و بزمار و تەختە تابلۆی قەبارە جیاواز بە جۆر و نەخش و رەنگی جیاجیا دەنەخشێنێت و پەیامیش بۆ خانمان دەنێرێت کە لە بەدیهێنانی خەونەکانیان بێ هیوا نەبن.
گۆنا عوسمان خانمێکی دانیشتوی شاری سلێمانیە و تەمەنی ٢٦ ساڵانە و دەرچووی بەشی ژمێرییاریە و لە ئێستادا کار لەسەر هونەری سترینگ ئاڕت دەکات، کە ئەم هونەرە بە بزمار و پەت دەکرێت و لەسەر تەختە دەنەخشێنرێت.
گۆنا لە دیدارێکی لەگەڵ PUKmedia لەبارەی مێژووی ئەم هونەرە دەڵێت: هونەری سترینگ ئارت هونەرێکی جیهانیە، مێژووی سەرهەڵدانی ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدە، لەلایەن خاتونێکی بەریتانی بە ناوی ماری ئڤرست بۆڵ کە مامۆستای بیرکاری بووە، سەرەتای هونەر بە تابلۆی خڕ دەستی پێکردوو کە بۆ زیاتر تێگەیاندنی خوێندکاران بووە لە نەخشەی خڕ و جیا کردنەوەی بە ڕەنگەکان دواتر ئەم هونەرە کراوە بە کتێب و لە زانکۆی کامبریج واک خوێندراوە.
هاوکات لەبارەی چۆنێتی ئاشنابونی بەم هونەرە وتی: سەرەتای دەست پێکردنم بە کاری سترینگ ئاڕت یان هونەری پەت و بزمار، دوو ساڵ پێش ئێستا لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوبەوە ئەم کارەم بەرچاوکەوت و سەرنجی ڕاکێشام و خۆمم تیایدا بینییەوە، پاشان بە دەرفەتم زانی چونکە ئەم هونەرە لە کوردستان کەمە و خەڵک کەمتر ئاشنای ئەم کارەیە.
گۆنا لەکارەکانیدا چی بەکاردەهێنێت؟ تەواوکردنی کارێک چەند کاتی دەوێت؟
گۆنا: لە کارەکەمدا تەختە و بزمار و پەت بەکار دەھێنم، تابلۆ بۆ تابلۆ ئەگۆڕێت هەندێک تابلۆ لە ماوەی ۲ سەعات تەواو ئەبێت هەندێکیشیان کاتی زۆر ئەوێت، بۆ نمونە ئەگەر بتەوێت ڕوخسارێک (Face) دروست بکەیت ۷ بۆ ۱٠ ڕۆژ دەخایەنێت، چونکە ئەم هونەرە بابەتێکی دیاریکراو نیە ئەم کارە چەند بابەتێک و چەند هونەرێک لەخۆ دەگرێت بۆ نمونە زەخرەفە، ئەندازەیی، خطاطی، وێنەکێشان هەر کارێک و شێوازێکی جیاوازی خۆی هەیە.
پێشانگات کردوەتەوە بۆ کارەکانت؟
گۆنا: تا ئێستا پێشانگام نەکردوەتەوە، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا تابلۆکانم لە پێشانگایەکی تایبەت بە خۆم نمایش ئەکەم.
ئەم خاتونە هونەرمەندە لەسەر داوای هاووڵاتیان دیزاین دەکات و لەسەر ئەو کارانەش کە بۆ خەڵکی دەکات بەپێی گەورە و بچوکی و ئاڵۆزی کارەکە نرخ دادەنێت.
ئەو پەیامێک ئاڕاستەی خانمان دەکات کە بەردەوام بن و کۆڵ نەدەن لە بەدی هێنانی خەون و ئاواتەکانیان و سوپاسی هاوسەرەکەشی دەکات کە زۆر هاوکاری دەکات.
گۆنا ئاواتی گەورەی ئەوەیە پەرە بەم هونەرە بدات و زیاتر بە کوردستانی بناسێنێت و بە جیهانیشی رابگەیەنێت کە کورد بێ بەش نیە لەم جۆرە کارانە.
لە کۆتایی وتەکانیشیدا سوپاسی PUKmedia دەکات بۆ بەسەرکردنەوەی.
PUKmedia هاژە باست
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19