riklam

لەدێبنەی گەرمیان ساڵیادی كارەساتی ئەنفال دەكرێتەوە

جینۆساید‌‌ 04:16 PM - 2019-02-13
.

.

ئەمڕۆ 13ی شوباتی 2019، بەمەبەستی ئامادەكاری یادی 31 ساڵەی پڕۆسەكانی ئەنفال مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە یاوەری وەفدێكی هاوڕێی سەردانی گەرمیانی كرد.

لە سەرەتای سەردانەكەیدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەلایەن بەڕێز سەڵاح كوێخا لێپرسراوی ئیدارەی گەرمیان پێشوازای لێكرا.

وەزیری شەهیدان دواتر بەشداری كۆبوونەوەیەك بوو كە نوێنەری رێكخراوەكانی پرسی ئەنفال لە گەرمیان ئامادەی بوون و مەبەست لێی دانانی بەرنامەی یادی 31 ساڵەی ئەنفال بوو كە بڕیارە رۆژی 2019/4/14 لە گۆڕستانی دێبەنە لە ناحیەی رزگاری بەڕێوەبچێت.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا لێپرسراوی ئیدارەی گەرمیان بەخێرهاتنی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و ستافی هاوڕێی كردو ئامانجی كۆبوونەوەكەی خستەڕو و رایگەیاند: پێویستە لە ئێستادا كار بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا بۆ سەرپەرشتی كردنی یادەكە پێكبێت و دواتر كاری لێژنە پسپۆڕەكانی هونەری دەست پێدەكات.

دوای ئەوەی سوپاسی ئیدارەی گەرمیانی كرد بۆ ئەو پێشوازیە، مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاماژەی بەوە كرد كە بۆ ئەمساڵ یادی ئەنفال لە گەرمیان دەكرێتەوە.

هەروەك بەرز راگرتنی یادەكانی بۆ هێشتەنەوەی مەرگەساتەكانی گەلەكەمان لەهزری نەوەكان بەگرنگزانی و هیوای خواست لەم بارەیەوە نمونەیەكی جوان پێشكەش بكەین بەتایبەتی نوێنەری وڵاتان و كونسوڵگەرییەكان بانگهێشت بكرێن كە نوێنەرایەتی وڵاتانیان دەكەن. 

داوایكرد یادەكە شایستە بەگیانی قوربانیانی مەرگەساتی ئەنفال بێت و هەموو هەوڵەكان بۆ سەرخستنی بەرنامەی یادەكە تەرخان بكرێت و داواكارییەكان لەو كاتەدا تێكەڵ بە یادەكە نەكرێت بەباشیشیزانی بەهاوكاری زانكۆی گەرمیان سمینار و دیبێت ساز بكریت لەو یادەدا.

دواتر نوێنەری رێكخراوەكان چەند بابەتێكیان وەكو داواكاری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان خستەبەر دەستی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و ئەویش وەڵامی پێویستی دانەوەو ئاماژەی بەو كارانە كرد كە بۆ خزمەتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئەنجامدراوە.

بانگهێشتكردنی نوێنەری وڵاتان و كەسایەتی كەسایەتیە باڵاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بە گرنگ زاندرا.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵا لە یەكە ئیدارییەكانی گەرمیان و نوێنەرانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراواندرا، تاكو كار بۆ بەرنامەی یادەكە بكەن.

هەر لە درێژەی سەردانەكەیدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە ئامادەبوونی هەردوو بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی و گەرمیان لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوی سنووری گەرمیان كۆبووەو گوێی لە داواكارییەكانیان گرت و پێی راگەیاندن، وەكو وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كاریان لەسەر سەرجەم ئەو داواكاریانە كردوەو زۆری جێبەجێ كراوە ئەوەش جێبەجێ نەكرابێت ئەوە كاری لەسەر دەكەن.

دواتر هەر لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ بەڕێوەبەر و كارمەندانی بەرێوەبەرایەتی شەهیدانی گەرمیان كۆبوونەوە و گوێی لە داواكاری و پێویستییەكانی گرتن و داوای لێكردن هەموو توانایەكیان تەرخان بكەن بۆ زیاتر خزمەتكردنی كەس وكاری شەهیدان و ئەنفالكراون بەتایبەتی ئەوان لە مەملەكەتی ئەنفالدان و رۆژانە چاویان بە خانەوادەی ئەنفالكراوان دەكەوێ و لە نزیكەوە كەموكوڕییەكانیان دەبینن.

 PUKmedia فوئاد عوسمان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket