riklam

سلێمانی.. خانمێک جوانترین دیزاینی عەزی ژنان دەکات

ژنان‌ 03:29 PM - 2019-02-13
.

.

خانمێکی دانیشتوی شاری سلێمانی جوانترین دیزاینی جۆرەکانی عەزی ژنان دەکات کە بۆ بۆنە و ئاهەنگەکان بەکاردەهێنرێن.

پەڕەژاڵ فەرەج خانمێکی دانیشتوی شاری سلێمانیەو دوای تەواوکردنی بەشی یاسا و ڕامیاری زانکۆی سلێمانی دەستیکردوە بە کاری دیزاین و لە ئێستادا کاری دیزاین بۆ هەموو جۆرەکانی عەزی ژنان بۆ بۆنە و ئاهەنگەکان دەکات.

لەبارەی کارەکانیەوە پەڕەژاڵ بەم شێوەیە بۆ PUKmedia دوا: لە ساڵی ٢٠١٤ واتە نزیکەی ٤ ساڵە دیزاینی جلی ژنان دەکەم و زیاتر دیزاینی جلی مۆدە دەکەم بەتایبەت عەزی حەفلە و عەزی بوک.

وتیشی: هەڵبژاردنی ئەم کارە حەزێکی خۆم بوەو بڕیارم داوە پەرەی پێبدەم و لە ساڵانی ڕابردوش پێش دیزاینی جلوبەرگ دیزاینی دیکۆرم دەکرد.

6 (2).jpg

پەڕەژاڵ باس لەوەش دەکات، کە کەسێک داوای جۆرێکی عەزی دەکات ئێمە شێوەکەی وەردەگرین, بەڵام زیاتر کار لەسەر ئەوە دەکەین چ مۆدێلێک لەگەڵ باڵا و روخسار و کێشی ئەو کەسەدا دەگونجێت و بەو شێوەیە بۆی دیزاین دەکەین.

ئەم خاتوونە ساڵی پار بەشداری لە نمایشی جلوبەرگی ( Kurdistan Fashion Week - 2018) بەشداری کرد و ١٠ کاری نمایش کرد و لەورێگەیەشەوە زیاتر کەوتوەتە بەرچاوان و داواکاری لەسەر دیزاینەکانی زیادیکردوە.

ئەو خاتونە دەزاینەرە، ئەوەش دەخاتەروو کەکاتێک کەسێک داوای دیزاینیان لێدەکات پێویستە پێش دوو مانگ ئاگاداریان بکاتەوە لەبەر ئەوەی ئەو کەرەستانەی داوای دەکەن ئەگەر لە کوردستان دەستنەکەوێت لە دەرەوە داوای دەکەن و ئەوەش کاتی دەوێت هەتا بەدەستیان دەگات.

پەڕەژاڵ خەونی ئەوەیە کارەکەی گەورە بکات و شوێنێکی هەبێت بۆ نمایشکردنی کارەکانی و کەسانی زیاتر کاری لا بکەن.


PUKmedia هاژە باست

 

66.jpg

66 (2).jpg

77.jpg

43.jpg

32.jpg

23.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket