riklam

سەماعە كێشەی بیستن دروست دەكات

هەمەرەنگ 02:25 PM - 2019-02-13
.

.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای كرد نەوەی نوێ كە زۆر گوێ لە مۆسیقا دەگرن،بەهۆی بەكارهێنانی سەماعەوە  زیان بە تەندروستی  گوێی خۆیان دەگەیەنن.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەش دەكات كە ئێستا لە سەرانسەری جیهانجا 466 ملیۆن كەس بە دەست خراپ بیستنەوە دەناڵێنن، ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ساڵی 2010دا نزیكەی 360 ملیۆن كەس كێشەی بیستنیان هەبوو، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەم رێژەیە بە هاتنی ساڵی 2050 بەرز ببێتەوە بۆ 900 ملیۆن كەس، واتە لە هەر دە كەس، كەسێكیان توشی كێشەی كەمبیستن دەبێتەوە.

چیلی چادها كە پزیشكی بواری گوێ و بیستنەو لە رێكخراوەكە كار دەكات، دەڵێت:" زیاتر لە یەك ملیار گەنج ڕووبەریووی مەترسی كەم بیستن بوونەتەوە، هۆكاری ئەمەش زۆر ئاسانە، تەنها لەبەرئەوەیە كە لە رێگەی سەماعەوە زۆر گوێ لە میوزیك دەگرن.

ئەو پزیشكە رێنمایی ئەو گەنجانە دەكات كە زۆر سەماعە بەكادەهێنن، جۆرە ئامێرێك بەكاربهێنن كە زیادكردنی دەنگ (خۆكردە) بێت، چونكە گەر بەكارهێنەرەكە دەنگیشی بەرز كردەوە، ئەوا ئامێرە خۆی دەنگەكە نزم دەكاتەوە، بەشێوەیەك كە زیان بە گوێی نەگەیەنێت.

PUKmedia و/گۆران قادر
سەرچاوە: صحیفە الرای الاردنیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket